حکومەتى تورکیا بودجەى خزمەتگوزاریى ئاینى زیاد دەکات
نوچەنێت
رۆژى چوارشەممە (2025/12/24) ماڵپەڕی (زەمانی تورکی) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەى داتاکانى بودجە، حکومەتى تورکیا بوجەى خزمەتگوزاریى ئاینى بۆ ئەم ساڵ بۆ (106) ملیار و (960) مليۆن و (260) هەزار لیرە بەرزکردۆتەوە، ئەو بودجەیە بەراورد بە چوار ساڵ پێش ئێستا لە (757%) بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەى راپۆرتێکى ماڵپەڕى بیرگۆن ئەو بەرزبوونەوە لەنێوان (2021 و2025) دەرى دەخات کە گۆڕانکارى گەورە لە دابەشکردنى بوودجە درووست بووە، پێشتر لە (2021) بودجەى خزمەتگوزاریى ئاینى (12) مليار و (466) ملیۆن بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە تەنیا لە ساڵى (2025) گەیشتۆتە نزیکەى (107) ملیار لیرە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو بوودجەیە لە (107) بەردەوام بووە، کە بەو جۆرەى خوارەوە بووە، لە (2022) خەرجییەکان بۆ (22) مليا و (452) مليۆن (619) هەزار لیرە بەرزبۆتەوە، لە ساڵى (2023) ئەو بودجەیە بۆ (45) مليار (293) مليۆن و (690) هەزار لیرە بەرزبۆوە.
بە گوێرەى هەواڵێکى ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) لە سەرەتاى ساڵى (2021) بوودجە ئاینى گەیشتۆتە زیاتر لە (10) ئەوەش بوجەى هەریەک لە وەزارەتەکانى دەرەوە و وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان و گەشت و گوزار و پیشەسازیى و تەکنەلۆژیا و ژینگە و بازرگانى و ناوخۆى تێپەڕاندووە، سەرۆکایەتى کاروبارى ئاینى بودجەکەى بە (12.9) دیارى کردووە.
ماڵپەڕەکە نووسیوویەتى، چاوەڕوان دەکرێت، سەرۆکایەتى کاروبارى ئاینى لەو ساڵەدا (64.7) ملیۆن خەرج بکات، ئەوەش لەواى ئەوەى (74.6) ملیۆن لیرەى لە پڕۆژەکان خەرج کرد، کە ئەوەى مایەى سەرنجە کۆلێژى حەربوتى لە شارى ئالازیغ لە ساڵى _(2020) لەخۆگرتبوو.
بەڕێوبەرایەتى کاروبارى ئاینى لە تورکیا لە سەردەمى حکومەتى پارتى دادوگەشەپێدان بودجەکەى لە (2002 بۆ 2020) بە لە (90%) زیاد کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment