دانپێدانانى ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند کاردانەوەى نێودەوڵەتى لێدەکەوێتەوە وەرگێڕان

نوچە نێت: تایبەت


ئامادەكردنی: ئیسماعیل تەها

سۆماڵیلاند دەکەوێتە رۆژهەڵاتى ئەفریقیا، خۆى بە وڵاتێکى سەربەخۆ دەزانێت، سەرەڕاى ئەوەى لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوونى نییە، تاوەکوو ئێستا تەنیا ئیسرائیل دانى پێداناوە، ئەو هەرێمە دەکەوێتە لەژێر سەروەرى سۆماڵە، ئەمرۆ لە ئەنگاوێکدا ئیسرائیل دانى پێدانا ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.

حکومەتى ئێستاى سۆمایلاند خۆى بە پارێزەرى خاکى سۆماڵى بەریتانى دەزانێت، لە مانگى حوزەیرانى (1960) سەربەخۆ بووى لە ژێر دەسەڵاتى بەریتانیا هاتۆتەدەر، پێش یەکگرتنى لەگەڵ باشوور، لە مانگى تەمووزى (1960) کۆمارى سۆماڵ کە پایتەختەکەى مەقدیشۆیە لە یەکگرتنى هەریەک لە بەشى سۆماڵى بەریتانی و بەشى سۆماڵى ئیتاڵى پێکهات.

لە (1988)دا دەسەڵاتى محەمەد سیاد برى، کە کودەتاى بەسەر ئەو کۆمارەدا کردبوو، کۆمەڵکوژى دژى سۆماڵیلاند ئەنجام دا، ئەوەش کۆمەڵێک لێکەوتەى هەبوو، کە یەکێک لەوانە جەنگى ناوخۆیى سۆماڵ بوو، کە بووەى داڕوخانى ژێرخان و ئابوورى سۆماڵى بە تەواوى، ئەوە جگە لەوى بووە هۆى داڕوخانى دامەزراوەى سەربازیى سۆماڵ و رووخانى حکومەتى ناوەندیى.

دواى رووخانى حکومەتى ناوەندى لە (1991) حکومەتى ناوخۆیى بە سەکردایەتى بزووتنەوەى نیشتیمانى سەربەخۆیى خۆى لە هەموو سۆماڵ راگەیاند.لەو کاتەوە کۆمارى سۆماڵیلاند لە هەموو خاکى سۆماڵ سەقامگیرترە، حکومەتى سۆماڵیلاند لەگەڵ هەموو وڵاتان پەیوەندى نافەرمى هەیە، کە شاندی پڕۆتۆکۆڵیان بۆ هێرجیسا پایتەختى ئەو وڵاتە ناردووە، لەم دوایەش تورکیا کۆنسوڵخانەى خۆى لێ کردۆتەوە.

لە (1997) محەمەد حاجى ئیبراهیم عەجال بۆ خولى دووەم هەڵدەبژێردێت بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لە تەواوکردنى ئەو کارانەى بۆ بنیادنانى ئەو وڵاتەى دەستى پێکرد بوو، ماوەى سەرۆکایەتیەکەى چوار ساڵ بوو، تاهیر رەیالى کاهن کرا بە جێگرى سەرۆک، لە (2000) راپرسى لەسەر دەستوورى نوێ بۆ وڵات کرا، زیاتر لە (97%) ى دەنگدەران دەنگیان لە بەرژەوەندیى دەستوور دا، جەختیان لەسەر سەربەخۆیى سۆماڵیلاند کردەوە، ئەو دەنگدانەش بۆ راپرسى بە بژاردەیەکى جەماوەریى داندرا، نەک بژاردەیەکى چینى دەستەبژێر.

لە (2002) محەمەد حاجى ئیبراهیم عەجال کۆچى دواییکرد، دواى مردنى ئەو پیاوە گەلى سۆماڵیلاند بە باوکى رۆحى خۆیانى دەزانن، بەڵام مردنەکەى بەربەستى لەبەردەم پڕۆسەى دیموکراسى دروست نەکرد، دواى ماوەیەک تاهیر ریالى جێگرى سەرۆک کرا بە سەرۆک، ئەحمەد یوسف یاسین کرا بە جێگرى سەرۆک.

لە (2003) یەکەم هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە سۆماڵیلاند بەڕێوەچوو، سێ پارت کێبرکێیان بوو، پارتى یەکێتى ئومەت بە سەرۆکایەتى تاهیر ریالى و ئەحمەد یوسف جێگرى سەرۆک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، شێوەى هەڵبژاردنەکە بە رێژەیەکى زۆر کەم بوو کە بە هەشتا دەنگ لەپێش ئەحمەد محەمەد سیلانى دایەوە، سەرەڕاى کەمى جیاوازى، هەموو پارتەکان پێشوازییان لە ئەنجامەکەى لیژنەى هەڵبژاردنەکان کرد.

لە (2005) هەڵبژاردنى پەرلەمانى بۆ (82) کورسى کرا، کە (246) کاندید لە سێ حزب کێبرکێیان بوو، هەردوو پارتى ئۆپۆزسیۆن دوو لەسەر سێى کورسییەکانیان بەدەست بردەوە، پارتى فەرمانڕەوا یەک لەسەر سێ کورسیەکانى بردەوە، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئۆپۆزسیۆن سەرۆکایەتى پەرلەمان بباتەوە، عەبدورەحمان عیرۆ لە پارتى عەدالە بووە سەرۆکى پەرلەمان و عەبدولعەزیز لە حزبى تەزامون بووە جێگرى.

سەرەڕاى بەربەستە ئابوورییەکان لەو قۆناغە، کە گرنگتریان ئەوە بوو وڵاتانى کەنداو کڕینى ئاژەڵانیان لە رۆژهەڵاتى ئەفریقیا راگرتبوو، ئەوەش کاریگەرى لەسەریان هەبوو، لە لایەکى دیکەوە جەنگى باشوورى سۆماڵ و چەتە دەریاییەکانیش رێگر نەبوو لەوەى کە سۆماڵیلاند پارێزگارى لە ئاسایش و سەقامگیرى خۆى بکات، بەردەوام بێت لەسەر بنیادنانى دەوڵەتێکى مۆدێرن، پشت بە دامەزراوە دیموکراسیە هەڵبژێردراوەکانى لەلایەن گەلەوە ببەستێت.

لە مانگى حوزەیرانى (2010) هەڵبژاردنى دووەم بۆ سەرۆکایەتى بەڕێوەچوو، سێ حزب کێبرکێیان بوو، ئەحمەد محەمەد مەحموود سیلانیۆ و عەبدورەحمان زەیلەعى بۆ ماوەى پێنج ساڵ سەرۆکایەتى وڵاتیان بەدەستهێنا، بۆ یەکەمجار شاندێکى باڵاى وڵاتانى دراوسێ و نوێنەرى یەکێتى ئەوروپا و ئەمەریکا و ژمارەیەک وڵاتى ئەفریقیا ئامادەى دەستبەکاربوونى سەرۆکایەتى سۆماڵیلاند بوون.
لە (2012) هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بەڕێوەچوو، حەوت حزب کێبڕکیان بوو، سێ حزب کە مەرجە دەستوورییەکانى تێدابوو، حزبى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى عەبدورەحمان عیرۆ، تەزامون، بە سەرۆکایەتى ئەحمەد محەمەد عەدالە بە سەرۆکایەتى ئەندازیار فەیسەڵ عەلى، کێبڕکێەکى زۆر گەرم هەبوو، توانيان بەشدارى بکەن.

دابەشکردنى ئیدارى سۆماڵیلاند

کۆمارى سۆماڵیلاند بۆ (13) هەرێم دابەش دەبێت، هەر هەرێمێک پایتەختى خۆى هەیە بەو جۆرەیە:

هەرێمى سەلەل : پایتەختەکەى شارى زەیلەعە.

هەرێمى ئۆدیل: پایتەختەکەى شارى بۆمایە.

هەرێمى جیبیلى: پایتەختەکەى شارى جیبیلى
هەرێمى هود: پایتەختەکەى شارى جوبالەیە
هەرێمى جارود: پایتەختەکەى شارى سەلحەلەیە
هەرێمى ساحل: پایتەختەکەى شارى بەربەرەیە
هەرێمى ئۆدوینە: پایتەختەکەى شارى ئۆدوینەیە
هەرێمى توجەزیر: پایتەختەکەى شارى بۆرعۆیە
هەرێمى بوهود: پایتەختەکەى شارى بودهودلە
هەرێمى سەرر: پایتەختەکەى شارى عینابۆ
هەرێمى سول: پایتەختەکەى شارى لاس عانود
هەرێمى سناج: پایتەختەکەى شارى عیریجابۆ
هەرێمى هیلان: پایتەختەکەى شارى زەهر.
هیرجیسا، نوێنەرایەتى پایتەختى سەرجەم هەرێمەکان دەکات، کە سۆماڵیلاندى لێ پێکهاتووە.
سۆماڵیلاند دەکەوێتە شوێنێکى ستراتیژى، بایەخى زۆرى بۆ کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان هەیە، بەهۆى نزیکى لە سەرچاوە نەوتییەکانى کەنداو، نزیکیشە لە دەروازەى باشوورى دەریاى سوور، کە شادەمارى بازرگانیی.

ژمارەى دانیشتوانى سۆماڵیلاند سێ ملیۆن و نیوە، لە (55%) دەشتەکین، یان نیمچە دەشتەکین، لە (45%) لە شارەکان دەژین.

هێرجیسا نزیکەى یەک ملیۆن کەسى تاتێدا نیشتەجێیە، لە (100%)ى دانیشتوانەکەى موسڵمانن، پەیڕەوى لە مەزهەبى شافیعى دەکەن.


 زانکۆکانى کۆمارى سۆماڵیلاند

سۆماڵیلاند چەندین زانکۆی هەیە هەندێک لەو زانکۆیانە دانپێدانراوى نێودەوڵەتین:
 زانکۆى هیرجيسا (هرجيسا)
زانکۆى جولس (هرجيسا)
زانکۆى عمود (بورما)  
زانکۆى برعو (برعو)
زانکۆى ئیلۆ ئەمەریکى (بورما)
زانکۆى قەرن (هرجيسا)
زانکى تەماعدي (بورما)
زانکۆى ئەدمس (هرجيسا)
زانکۆى نەقال(لاس عانود)
زانکۆى سناق للعلوم والتكنولوجيا (عير قابو)
زانکۆى ئابارسو للتكنلوجيا (هرجيسا)
زانکۆى عمر حاشي العالمية (هرجيسا) 
زانکۆى صوماللاند التقنية (هرجيسا)
زانکۆى بيونير (هرجيسا)
زانکۆى ئەلفا (هرجيسا)
زانکۆى الأمل (هرجيسا)
زانکۆى الجيل الجديد (هرجيسا)
زانکۆى كامبالا (هرجيسا)
ئابوورى سۆماڵیلاند
ئابوورى سۆماڵیلاند بەهۆى لاوازى رۆڵى حکومى و نەبوونى دانپێدانى نێودەوڵەتى ئابوورى سۆماڵیلاند لاوازە، دراوەکەى شلنى سۆماڵیلاندییە، بانکى ناوەندیى سۆماڵیلاند سەرپەرشتى دەکات، کە لە (1994) بەگوێرەى دەستوور دامەزراوە، پشت بەو سەرچاوانە دەبەستێت:

سیستەمى باج: ئاڵوگۆڕى دراو ــ بەندەرى بەربەرە ــ کشتوکاڵ ــ سامانى ئاژەڵى.
 هەروەها جەخت لەسەر بوونى مادەى خامى وەک نەوت و گاز و گێچ و زێر و کبریت و مس و چەندین مادەى دیکە دەکرێتەوە، کە ئەوانەش لە داهاتوو دەبنە سەرچاوەیەکى بەهێز بۆ داهاتى نیشتیمانى، کە بەکردەیى دەرهێنانى نەوت لە چەند شوێنێک دەستى پێکردووە.
هەوڵەکانى سۆماڵ بۆ سەربەخۆیى 

حکومەتى سۆماڵیلاند، چەندین هەوڵى بۆ سەر بەخۆیى داوە، لە هەوڵکێدا بۆ داننان بە سەربەخۆیى سۆمایلاند، رەزامەندى لەسەر پێدانى دامەزراندنى بنکەیەکى سەربازیى لەسەر خاکى وڵاتەکەى دەربڕیووە، لە پاڵ ئەوەش چەندین گرێبەستى پەیوەست بە کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ بکات.

عەبدورەحمان محەمەد عەبدوڵا، سەرۆکى سۆماڵیلاند، لە هەوڵى بەردەوام دایە بۆ رازیکردنى واشنتن، ساڵى رابردوو رایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە سۆماڵ و وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا ئامانجمان دامەزراندنى هاوبەشەى نوێیە لە بوارى هەماهەنگى ئابوورى و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.

سەبارەت بە گفتوگۆکانیش ئاماژەى بەوە کردووە، گفتوگۆمان لەسەر میکانزمى هەماهەنگى لە بوارى ئاسایش و بازرگانى و سەقامگیرى هەرێمى کردووە، ئاماژەى بەوەش دا، باڵیۆزى ئەمەریکا لە سۆماڵ لە چەند مانگى رابردوو چەند جارێک سەردانى سۆماڵیلاندی کردووە، لە مانگى (12)ش بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى سەردانیان کردووین.

حکومەتى سۆماڵ بە پێشنیارێک بۆ ئەمەریکا وەڵامى سۆماڵیلاند دەداتەوە

حکومەتى سۆماڵ لە مانگى ئادارى ئەمساڵ پێشنیارى بۆ ئەمەریکا کردووە، کە بەگەڕخستنى بەندەرە ستراتیژیەکانى سەر کەنداوى عەدەن بگرێتە ئەستۆ، ئەوەش بۆ هەوڵەکانى شکستپێهێنانى هەر دانپێدانێکى فەرمیە بە هەرێمى سۆماڵیلاند.

لە (2025/3/16) حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکى سۆماڵ، نامەیەکى ئاراستەى دۆناڵد ترەمپ کرد، تێیدا داواى کردووە ئەمەریکا چەند پێگەیەکى ستراتیژى لە سۆماڵ بەڕێوە ببات کە بوونى ئەمەریکا لەو ناوچەیە بەهێز دەکات، هەر هەریەک بوونى سەربازیى و لۆجستى بەردەوامى لەخۆگرتبوو، ئەوەش دەبێتە رێگرى لە هەموو رکابەرێکى دەرەکى کە بوونیان لەو رێرەوە هەبێت.

لەو نامەیە بەندەر و بنکەى بەربەرەى ئاسمانى لە خاکى سۆماڵیلاند و بەندەر و بنکەى بوساسۆ لە بۆنتلاند کە ژێر دەستى حکومەتى سۆماڵى نییە تێدابوو، بەڵام حکومەتى سۆماڵ ئەو ناوچانە بە خاکى خۆى دەزانێت.

دانپێدانانى ئیسرائیل بە سەربەخۆى سۆماڵیلاند

هەینى (2025/12/26) بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بە فەرمى وەک یەکەم وڵات دانى نا بەسەربەخۆیى سۆماڵیلاند وەک وڵاتێکى سەربەخۆدا.

بەگوتەى نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هەریەک یەک لە جەعدون ساعر، وەزیرى دەرەوە و بنیامین ناتەنیاهۆ واژۆیان لەسەر راگەیێندراوى داننانى دوولایەنە کردووە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، ئەو راگەیێندراوە، لەگەڵ رۆحى رێککەوتنى ئیبراهیمى یەک دەگرێتەوە، کە بەدەستپێشخەرى دۆناڵد ترەمپ کراوە.

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەى هەوڵدەدات هەماهەنگى دەستبەجێ لەگەڵ سۆماڵیلاند لە بوارەکانى کشتوکاڵ و تەندروستى و تەکنەلۆژیا و ئابوورى بکات. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى پیرۆزبایى لە عەبدورەحمان محەمەد عەبدوڵا، سەرۆکى سۆماڵیلاند کرد و بانگهێشتى کرد بۆ سەردانى ئیسرائیل.

پێشتر لە (2020) بە نێوەندگیرى دۆناڵد ترەمپ چووە پاڵ رێککەوتنى ئیبراهیمى، پاشانیش سەرۆکى سۆماڵیلاند رایگەیاند، لە داهاتوو دەچینە پاڵ ئەو رێککەوتنە، بە هەنگاویک بەرەو ئاشتى هەرێمى و جیهانى ناوبرد، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، کە سۆماڵیلاند پابەندە بە هاوبەشى و بەهێزکردنى گەشەى دوولایەنە و پاڵپشتى سەقامگیرى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقیا.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان 

دواى راگەیێندراوى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، بەدر عەبدولعاتى، وەزیرى دەرەوەى میسر لەدواى داننانى ئیسرائیل بە سەربەخۆیى سۆماڵیلاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و حوسێن عومەر وەزیرى دەرەوەى جیبۆتى گفتوگۆیان لەسەر دۆخى مەترسیدارى رۆژهەڵاتى ئەفریقیا و دۆخى کردووە.

بەگوێرەى راگەیێندراوى وەزراتى دەرەوەى میسر لەو پەیوەندییانە گفتوگۆیان لەسەر داننانى ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند کردووە، وەزیرانى دەرەوەى هەر سێ وڵات جەختیان لەسەر رەتکردنەوەى تەواوکردووە و سەرکۆنەى داننانى ئیسرائیلیان بە سەربەخۆیى سۆماڵیلاند کردووە، هەروەک جەخت لەسەر یەکپارچەیى تەواو و پارێزگاریى لە خاکى سۆماڵ دەکەن. 

لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکان رایانگەیاندووە، کە هەموو رێکارێکى یەکلایەنە ئەگەرى زیانگەیاندنى بە سۆماڵ و تێکدانى سەقامگیریى ئەو وڵاتە هەیە.

وەزیرانى هەر چوار وڵات جەختیشیان لەسەر پاڵپشتى دامەزراوە شەرعییەکانى وڵاتى سۆماڵ کردووە، هەموو کیانێکى هاوشێوەیان رەتکردۆتەوە پێیانوایە ناکۆکە لەگەڵ یەکپارچەیى خاکى سۆماڵ.

سەبارەت بە کاریگەریەکانیش وەزیرانى هەر سێ وڵات ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دانان بە سەربەخۆیى بەشێک لە خاکى وڵاتان پێشینەیەکى مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتى و ئاسایشى نێودەوڵەتى و پرەنسیپە جێگیرەکانى سەقامگیرى یاساى نێودەوڵەتى و پەیمانامەى نەوتەوە یەکگرتووەکان و رێزگرتنى یەکپارچەیى پاراستنى خاکى وڵاتان، کە بنەمایەکى سەرەکییە بۆ سەقامگیریى سیستەمى نێودەوڵەتى نابێت پەناى هیچ پاساوێک زیانى پێ بگەیندرێت.

هەر لەو گفتوگۆیانە ئەو وڵاتانە هەر هەوڵێکیان ەتکردۆتەوە بۆ سەپاندنى واقیعێکى نوێ، یان درووستکردنى کیانێکى هاوشێوە، پێیانوایە ناکۆکیشە لەگەڵ شەرعیەتى نێودەوڵەتى و دەبێتە هۆی پاشەکشەى ئاسایش و سەقامگیریى نێودەوڵەتى.

سەبارەت بە گواستنەوەى هاووڵاتیانى فەڵەستینیش ئەو وەزیرانە ئەو هەوڵەیان رەتکردۆتەوە، کە زۆرینەى وڵاتانى جیهان رەتیدەکەنەوە.

هەڵوێستى کۆمارى وڵاتانى عەرەبى 

ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمیندارى کۆمارکارى وڵاتانى عەرەبى سەرۆکى ئەو بڕیارى ئیسرائیل دەکات و رەتى دەکاتەوە، بە پێشێلکردنى راشکاوانەى رێساکانى یاساى نێودەوڵەتیی و دەستدرێژیی بۆ سەر پرەنسیپى یەکپارچەیى خاک و سەروەرى وڵاتان دەزانێت، کە بنەمایەکى سەرەکیە لە پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.

ئەبو غەیت دەشڵێت، ئەو هەنگاوەى ئیسرائیل دەستدرێژییە بۆ سەر وڵاتانى عەرەبى و ئەفریقی، ئامانجیش لێى هەماهەنگییە بۆ هەماهەنگى لەگەڵ لایەنى سێیەم بۆ تێکدانى سەقامگیرى ئەو ناوچەیە دوور لە هەموو پابەندییەک بە رێساکان بە گوێرەى یاساى نێودەوڵەتى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین