باڵیۆزى ئێران له عێراق باس له نزیكبوونهوه لهگهڵ وڵاتانى عهرهبى دهكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە هەشتی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردەوە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق گوتی ڕوانگەیهکی نوێ لە وڵاتانی ناوچە بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرژی و ناکۆکییەکان هاتووەتە ئاراوە و ئێمە پێشوازی لێدەکەین.
مەسجدی لە پەراوێزی یەکیک لە مەراسیمە کولتوورییەکان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژی جیهانیی قودس، گوتی: "کۆماری ئیسلامیی بەردەوام پەرەپێدەر و پشتیوانی ئاشتی و دۆستایەتی بووە و ئێستاش هەیە. بۆیە لە هەرجۆرە چارەسەرییەکی ناکۆکییەکان بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی مۆسڵمان و دراوسێ لە ئاستی ناوچەدا پێشوازی دەکات".
مەسجدی گوتیشی، "کۆماری ئیسلامیی خوازیاری ئەوەیە پەرە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامیی و ناوچە بدات بۆ ئەوەی هیچ جۆرە ناکۆکی و گرژییەک لە ناوچەدا نەمێنێتەوە".
باڵوێزی ئێران لە بەغدا گوتی، "لەوەی کە عێراق بتوانێ ڕۆڵێکی ئەرێنی و ئیجابی لە بواری چارەسەرکردنی گرژی و ناکۆکییەکان بگێڕێ، پێشوازیی دەکەین".
پێشتر ڕۆژنامەی "المدی" بە گێڕانەوە لە ڕەحیم عبودی نووسیبووی ڕەوتی نزیکبوونەوەی نێوان سعوودیە و ئێران لە ماوەی ڕابردوودا و دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.
عبودی ئاشکرای کرد دوو وڵاتی ئێران و سعوودیە لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر دۆسیە جیاوازەکان و لەوانە نەوت، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران و هەروەها شەڕی یەمەن ڕێککەوتن و قۆناغی دواتر دیداری نێوان لایەنە دیپلۆماتکارەکان دەبێت.
عبودی جەختیشی کردەوە: بەم زووانە، دوای جهژنی ڕەمەزان، دیدارێک لە نێوان باڵیۆزی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی زەمینەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی چوارلایەنە بە بەشداری عێراق، ئێران، سعوودیە و ئەمریکا فەراهەم بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment