یەكەم باڵیۆزی سۆماڵیلاند لە ئیسرائیل دەستبەكار بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆكی ئیسرائیل پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی سۆماڵیلاند دەكات، ئەو هەنگاوەش بە درێژكردنەوەی داننان بە سەرخۆیی سۆماڵیلاند دادەندرێت.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/5/18) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل، پێشوازیی كرد لە محەمەد حاجی، وەك باڵیۆزی نوێی سۆماڵیلاند لە وڵاتەكەی، ئیسرائیل ئەو هەنگاوە بە درێژەپێدەری هەنگاوەكانی پێشووی دادەنێت.

سەبارەت بەو هەنگاوە وەزارەتی كاروباری دەرەوەی سۆماڵیلاند رایگەیاند، محەمەد عومەر حاجی مەحموود وەك یەكەم باڵیۆز و كۆمسیۆنی فەرمی سۆماڵیلاند لە ئیسرائیل بەفەرمی پەڕاوی دەستبەكاربوونی پێشكەشی سەرۆكی ئیسرائیل كردووە.

وەزارەتەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو هەنگاوە لە كاری دیپلۆماسی كۆماری سۆماڵیلاند و فراوانكردنی ئامادەبوونییەتی لە ئاستی نێودەوڵەتی وێستگەیەكی مێژوییە، پێشەكەشكردنی پەڕاوی فەرمی بەرجەستەكردنی كردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی فەرمی وڵاتەكەمانە لە ئیسرائیل.

هەروەك هەنگاوێكی گرنگیش دەبێت بە پێشكەوتنی بەهێزكردنی پەیوەندیە دووقۆڵییەكان لەنێوان هەردوولا لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەكان.

لە (2025/12/26) ئیسرائیل بەفەرمی دانی نا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند، ئەوەش ناەڕازیی ناوچەیی و فراوانی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین