پلانى گواستنەوەى ئارەزوومەندانەى فەڵەستینییەکان شکست دەهێنێت
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دواى بڕیارى گواستنەوەى ئارەزوومەندانەى دانیشتوانى کەرتى غەزە بەهۆى رەتکردنەوەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و پاشەکشەى خودى دۆناڵد ترەمپ، ئەو بڕیارە سڕکرا، ئەو پلانە ئاشتیەى کە ترەمپ پێشنیارى کردەوە هاندەرە بۆ مانەوەیان.
شالۆم پرۆشالیمى، شرۆڤەکارى سیاسى ماڵپەڕى زەمانى ئیسرائیلى دەڵێت، پلانى راگواستنى ئارەزوومەندانەى دانیشتوانى کەرتى غەزە کۆتایی هاتووە، کە لە سەرەتاى جەنگەوە دەنگدانەوەیەکى فراوانى لە ئیسرائیل و جیهان هەبوو، بەڵام ئەو پلانە شکستى هێنا، بینیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە کنێست جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەوە پلانى دواى جەنگە، بەڵام ئەو پلانە سڕکرا، سەرجەم ئەو بەرپرسە باڵایانەى کە تاوەکوو ئێستا مامەڵەیان لەگەڵى کردووە دانیان بەوە داناوە کە ئەو پلانە قابیلى جێبەجێکردن نییە، تاوەکوو ئێستا ئیدارەدانى راگواستنى ئارەزوومەندانە کە یسرائیل کاتز، وەزیرى جەنگى ئیسرائیل رایگەیاند بوو، تاوەکوو ئێستا مەرەکەبى سەر کاغەزە، بەڵام بۆ هەموو لایەک روون کە بڕیارێکى کارا نییە، زوو یان درەنگ پلانەکە دادەخرێت.
هۆکارە سەرەکییەکانى شکستى ئەو پلانە بۆ پاشەکشەى هەنگاو بە هەنگاوى ترەمپ لەو پلانەى لە مانگى کانوونى دووەم پێشکەشى کرد بوو دەگەڕیتەوە، لە هەمان کاتدا هەموو وڵاتانى جیهان وەرگرتنى فەڵەستینییەکانى کەرتى غەزەیان رەت کردەوە، تاوەکوو ئەمرۆش ئیندۆنوسیا تاکە وڵاتە ئامادەیە پێشوازیان لێ بکات، هەندێک لە شرۆڤەکارانیش دەڵێن، لە داهاتوودا هەموولایەک پێشوازى لە دانیشتوانى کەرتى غەزە دەکەن.
سەرچاوەیەکى باڵاى سیاسى ئیسرائیلى دەڵێت، ئەو کارە گرێدراوە بەو قەرەبووانەى ئەمەریکا پێشکەشى دەکات، ئیندەنوسیەکان ئامادەى گرێبەستێکن بە تێچوێکى رەمزى، تاوەکوو ئێستا هەموو شتەکان پەیوەستە بە ترەمپ، کە بە جدى بیرۆکەى کۆچى ئارەزوومەندانەى پێشنیارکردووە، بەڵام روونیشە ئەو کارە پشت بە خواستى دانیشتوانى کەرتى غەزە دەبەستێت.
پرسى هاندانى راگواستنى ئارەزوومەندانە کارتێکى سیاسى قازانجویستە لەسەرەتاى جەنگەوە، ناتەنیاهۆ لە فراکسیۆنى لیکۆد باسى کرد، جیلا گاملەئیل، وەزیرى هەواڵگرى ئیسرائیل پلانى کارەکەى نووسیووە، پاشان لە گرتەفیدیۆیەکى وێناى ژیانى لە عەزە لەدواى راگواستنى ئارەزوومەندانە دابەش کرد، ئیسرائیل لە رێگەى وەزارەتى دەرەوە و مۆساد هەوڵى دۆزینەوە دیدگاکانى بۆ کۆچى ئارەزوومەندانە دا، لەگەڵ وڵاتانى ئەفریقیا گفتۆگى دەست پێکرد، بەلام وڵاتانى کۆنگۆ و سۆماڵ و رەواندا و ئەسیوبیا و ولاتانى دیکە ئەو پێشنیارەیان رەتکردەوە، پاش ئەوە لەگەڵ وڵاتانى دیکە بەرەوام بوو، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێکى جێگەى ئومێد.
ئەو سەرچاوە سیاسییەى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، زۆرینەى فەڵەستینییەکان لە غەزە خواستى جێهێشتنى کەرتى غەزەیان بۆ وڵاتانى رۆژئاوا و ئوستراڵیا هەیە، نەک ئەفریقیا، ئەمرۆ دوو ملیۆن (100) هەزار فەڵەستینى لە غەزە دەژین، حکومەتى ناتەنیاهۆ پێیى وایە یەک لەسەر سێیان پاڵپشتى حەماس دەکەن، یەک لەسەر سێى دیکە پاڵپشتى فەتح دەکەن، ئەوانەى دیکەش بێلایەنن، بژاردەیان بۆ جیهێشتنى کەرتى غەزە سنووردارە، دواتر میسر بە رەهایى رەتى کردەوە، رێگەى ئەو ژمارە زۆر لە کەرتى غەزەوە بدات بە رێگەى رەفح بەرەو دەرەوە بڕۆن.
لە کاتى سەردانى ناتەنیاهۆ بۆ واشنتن ترەمپ بە فەرمى رایگەیاند، بەهۆى ئەو رەتکردنەوە و رەخنەتوندانەى لە جیهان لە بڕیارەکە گیرا، لە بیرۆکەى کۆچى ئارەزوومەندانە پاشەکشەى کردووە، تەنانەت لە لایەن خودى نزیکەکانیشەوە رەتکرایەوە، چونکە ئەو پلانە بە دەرکردنى زۆرملێ شرۆڤەکرا، نەک جێهێشتنى ئارەزوومەندانە، لەو سەروبەندە جەنگ کۆتاییهاتووە، پلانە (20) خاڵیەکەى ترەمپ بۆ رێککەوتنى ئاشتى لە غەزە، کە بکرێت بە شارێکى پێشکەوتوو، دووبارە ئابوورى بەدرێژایى کەناراوەکان بنیادبندرێتەوە، بەڵام باسى راگواستنى ئارەزوومەندانەى نەکردووە، بەڵام بە پێچەوانەوە دانیشتوانى غەزە لەبەرانبەر دەستکەوتى ئابوورى دەتوانن غەزە جێبهێڵن، کەى حەزیان کرد لەدواى ئاوەدان کردنەوە بگەڕێنەوە.
خاڵى (12) لە پلانەکەى ترەمپ دەڵێت، هیچ کەس ناچارى جێهێشتنى غەزە ناکرێت، بەڵام رێگە بە گەڕانەوەى ئارەزوومەندانە دەدرێت، سەرەڕاى ئەوەش هانى دانیشتوانى کەرتى غەزە دەدرێت بۆ مانەوەیان لە شوێنى خۆیان و پێدانى دەرفەتى بنیادنانى داهاتووێکى باشتر لە غەزە، لەگەڵ ئەوەى ئیسرائیل بڕواى بەو شارە نموونەییە نییە، ئەو پلانەى ترەمپیش بە تەواوى جێبەجێ ناکرێت، ئەو پلانە داماڵینى چەکیشى لەخۆى گرتووە، لە چوارچێوەى هێزەکانى سەقامگیرى نێودەوڵەتى، کە ترەمپ دەخوازێت رەوانەى کەرتى غەزە بکرێت وەک بەشێک لە پلانى دووەم.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى: 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment