رێککەوتنى تورکیا ــ پاکستان دەبێتە زیادبوونى دڵەڕاوکێى ئیسرائیل شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

گۆڕەپانى هەرێمى رووداوێکى دیکەى دیار بەخۆیەوە دەبینێت،  کە رێککەوتنى گشتگیرى نێوان تورکیا و پاکستانە لە بوارى وزە و گەڕان بەدواى هایدرۆکاربۆن، ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتۆتەوە، بەتایبەت لە لایەن ئیسرائیلەوە.

نیگەرانییەکانى ئیسرائیل تەنیا لە لایەنى ئابووریى ئەو هەماهەنگییە نییە، بەلکوو گوازراوەتەوە بۆ لێکەوتە سیاسى و ستراتیژییەکانى لە بەهێزبوونى هەماهەنگى نێوان ئەنقەرە و ئیسلام ئاباد سەرچاوە دەگرێتە، بەتایبەت لە سایەى فراوانبوونى رۆڵى تورکیا لە ناوچەکانى دەرەوەى سنوورى کاریگەرى کلاسیکى، کە ئەوەش دەبێتە دووبارە داڕشتنەوەى تەرازووى هێز لەو ناوچەیە.

راگەیاندنەکانى ئیسرائیل ئەو رێککەوتنە بۆ گۆڕینى هاوسەنگى هێزە هەرێمییەکان بە هەنگاویکى ستراتیژى دەزانن، کە هەژموونیکى نوێ بە تورکیا دەدات، ئەوەش بۆ ئیسرائیل قوورسە کۆنتڕۆڵى بکات یاخود کاریگەرى تێدا درووست بکات.

مەترسییەکانى ئیسرائیل

ئەو رێککەوتنە لەدواى کۆبوونەوەى ئەلوپ ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیرى وزەى تورکیا لەگەڵ سەردار عوەیس ئەحمەدخان لیگارى، وەزیرى وزەى پاکستان، ئەو کۆبوونەوە بووە هۆى ئەوەى هاوبەشى لەنێوان کۆپانیاى نەوتى تورکى و ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانى بوارى وزەى پاکستانى واژۆ بکرێت.

ئەو هاوبەشییە لە گەڕان بەدواى نەوت و گاز و بەرهەمهێنانیان پێنج ناوچەى ناو پاکستان دەگرێتەوە، سێ لەو شوێنانە ناوچەى دەریایین، دوو شوێنى دیکەش وشکانین، ئەوەش واتا بەکردەیى تورکیا لە ناوچە دەریاییەکانى نزیک زەریایى هندى ئامادەیى دەبێت، کە لەرووى بارزگانى و بازرگانى نێودەوڵەتى و جووڵەى وزەوە ناوچەیەکى زۆر گرنگە.

ئیسرائیل پێیوایە بوونى نوێى تورکیا لەو ناوچەیە کاریگەریى بەسەر رێگە بازرگانییە دەریایەکان  دەبێت، کە ئیسرائیل بە شێوەیەکى زۆر پشتى پێدەبەستێت ئەگەر بە شێوەى ناراستەوخۆش بێت، کە نزیکەى لە (90%)ى بازرگانى ئیسرائیل بە رێگەى دەریایە، لێرەوە هەر هێزێک ئامادەیى لەسەر ئەو رێڕەوە دەریاییانە بەدەست بهێنێت دەبێتە فاکتەرێکى فشار لەسەر ئابووریى و ئاسایشى ئیسرائیل.

شیکاریى ناوەندەکانى ئیسرائیل پێیانوایە، ئەنقەرە تەنیا بە پاڵنەریى ئابوورى جووڵە ناکات، بەڵکوو لە چوارچێوەى دیدێکى ستراتیژیى راوانتر بە ئامانجى بەهێزکردنى هەژموونى دەریایی و بەستنەوەى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى ناوەند و دەریایى سوور و زەریاى هندییە لە چوارچێوەى بازنەیەکى یەک کاریگەریى.

لە پێنج ساڵى رابردوو تورکیا تەرکیزى لەسەر بەهێزکردنى ئامادەبوونى بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەند، ئەمرۆش رێککەوتن لەگەڵ پاکستان واژۆ دەکات، کە دەرخەرى ئاراستەیەکى نوێیە بەرەو فراوانکردنى ئەو ئامادەییە بۆ ئەوەى ناوچەکانى دیکەى دوورترى جوگرافیا بگرێتەوە، ئەو فراوانخوازییە ئەزموونێکى دەریایى و ئەمنی نوێى بە تورکیا بەخشیووە، تواناى لەسەر جووڵەکانى وەک هێزێکى هەرێمى سەربەخۆ زیاد دەکات.

لە دیدى ئیسرائیل ئەو رووداوە تواناى لەسەر پێشبینى سیاسەتەکانى تورکیا کەم دەکاتەوە، واى لێدەکات قوورسە کاریگەرى لەسەر بڕیارەکانى ئەنقەرە هەبێت وەک دۆخى پێشوو.

نزیبوونەوەى تورکیا ــ پاکستان

زیادبوونى نزیکبوونەوەى تورکیا و پاکستان بە "بەرەیەکى ستراتیژیى نوێ" دەندرێت، زیاتر لەو خاڵانەى کە بۆتە مایەى دڵەڕاوکێ لە شیکارییەکانى تورکیا، لە دیدى ئیسرائیل ئەوە پەیوەست نییە، بە هەماهەنگییەکى لاوەکى یاخود هاوبەشیەکى دۆخێک نییە، بەڵکوو گەیشتنى دوو هێزە هەیەک لەو دوو هێزە خاوەنى رەگەزى کاریگەرى جۆرین لە ژینگەى هەرێمى و نێودەوڵەتى خۆیان.

پاکستان وڵاتێکى خاوەن ئەتۆمیی و تواناى سەربازییە، بە یەکێک لە وڵاتە سەرکییەکان لە باشوورى ئاسیا دادەندرێت، پێگەیەکى جیۆسیاسى زۆر هەستیارى هەیە، نێوان رۆژهەڵات و ئاسیاى ناوەڕاست و زەریاى هندى پێکەوە دەبەستێتەوە.ئەو پێگەیە رۆڵى سەرەکى لە پرسە ئەمنییە هەرێمییەکان و هاوتوچۆى دەریایى و هاوسەنگى سەربازیى لەو ناوچەیە پێ بەخشیووە، کە شوێنى ململانێى گەرمى هێزە گەورەکانە.

لەبەرانبەردا تورکیا لە چەند ساڵى رابردوو وەک هێزێکى هەرێمى دەرکەوتووە، خاوەنى پیشەسازیى پێشکەوتوویى بەرگرییە، زۆر بەخێرایى لەرووى بەرهەمهێنانى ناوخۆى یاخود تواناى هەناردە و پەرەپێدانى تەکنەلۆژیاى سەربازیى گەشەى کردووە، ئەو پێشکەوتنە تەنیا لە لایەنى تەکنیکى نییە نییە، بەلکوو ئەزموونى چالاکى مەیدانى لە رێگەى تێکەڵبوون لە دۆسیە ئەمنی و سەربازییە فرەلایەنەکانە.

رۆژنامەى جێمێنرى ئیسرائیلى پێیوایە توانا ئەتۆمییەکانى پاکستان لەگەڵ ئەزموونى سەربازیى و پیشەسازیى تورکیا بوار لەبەردەم هەماهەنگى ستراتیژى دەکەنەوە، بە جۆرێک تەنیا لە هەماهەنگى سیاسى کورت نابێتەوە، بەڵکوو بوارەکانى وەک بەرگریى و تەکنەلۆژى و پیشەسازیى سەربازی هاوبەشیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەى شیکارى ئیسرائیلى ئەو سیناریۆیە دەبێتە هۆى داڕشتنەوەى نەخشەى هاوپەیمانە هەرێمییەکان، درووستکردنى هاوسەنگى وەڵامدانەوەى نوێ کە خۆى لەسەر دۆخى ئەمنى ئەو ناوچەیە فەرز دەکات، هەر ئەوەشە پاڵنەرى ئەوەى کە دامەزراوە ئەمنییە ئیسرائیلییەکان زۆر بە هەستیارى و بایەخەوە چاودێرى ئەو ئاراستەیە دەکەن.

پیشەسازیى بەرگرى تورکیا بۆتە جێگەى بایەخى تایبەتى شیکارییەکانى ئیسرائیل، بەتایبەت ئەو بابەتانەى کە پەیوەستە بە پەپێدان و بەکارهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، چونکە تورکیا بەوەندە وازى نەهێنانەوە کە دیزاینى ئەو سیستەمە و دروستکردنى ناوخۆیى بێت، بەلکوو گۆڕیویەتى بۆ ئامرازێکى کارا لە ژینگەى چالاکى جۆراوجۆر، ئەوەش وایکردووە ئەزموونێکى مەیدانى پێبدات، کە بەدەستهێنانیەتى لە تاقیکردنەوەکان.

شیکارییەکانى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، تورکیا تواناى زیاترى تاقیکردنەوەى ئەو کتنەلۆژیایەى لە جوگرافیاى جیاواز هەیە، ئەوەشە بۆتە هۆى ئەوەى رێگە بە پەپێدانى بدات بە شێوەى بەردەوام و باشکردنى تواناى جەنگیى و تەکنیکى.

ئەوە واقیعى پیشەسازى بەرگریى تورکیا دەکات بە رەگەزى هێزێکى جووڵێنەر، کە بەبەردەوامى فراوان دەبێت، بە پشبەستن بە تاقیکردنەوە و ئەزموونى کردەیى، لەو سیاسەقە راپۆرتەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەرگرى ئیسرائیلى بە چڕى چاودێرى چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەو توانایانە لە چوارچێوەى هاوبەشى دەرەکى دەکات، لەوانە ئەگەرى هەماهەنگییە لەگەڵ پاکستان، بە جۆرێک ئەو هەماهەنگییە دەبێتە گواستنەوەى ئەزموون یان تەکنەلۆژیا تەنانەت نموونەى بەگەڕخستنى نوێش کە خۆى بەسەر ئیسرائیل فەرز دەکات چاوبە بیروباوەڕى بەرگریى کلاسیکى بخشێنێتەوە.

شیکارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئیسرائیل تەرکیزى درێژمەوداى لەسەر هەڕەشەکانى ئیران بووە، کە بەو شێوەى ئاڵنگاریى دیارى ستراتیژیی بووە، ئەوەش بەس نییە لە سایەى دەرکەوتنى دوو یاریکەرى نوێ کە ئامرازى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو و هاوپەیمانی نەرمیان هەبێت، ئەو کارە پێویستى بە فراوانکردنى هەڵسەنگاندنى ئەمنییە بۆ ئەوەى گۆڕانکارییە نوێکان لە هاوسەنگى هێز بگرێتەوە.

گۆڕانکارییەکان لە هاوسەنگى هێز

یەکێک لەو خاڵانەى کە رۆژنامە ئیسرائیلییەکان هەڵوەستەیان لەسەر کردووە، ئەو گۆڕانکارییەیە لە سرووشتى بڕیارى ستراتیژیى تورکیا، بەگوێرەى شیکاریی ئیسرائیلى ئەنقەرە لە چوارچێوەیەکى کلاسیکى بۆ سیاسەتى رۆژ ئاوا یاخود بەگوێرەى ئەو سەقفەى هاوپەیمانەکان دیارییان کردووە ناجووڵێتەوە، بەڵکوو توانایەکى روونى لەسەر بڕیارە گەورەکان بە شێوەى سەربەخۆ لە بوارەکانى وزە و بەرگریى و دیپلۆماسى هەیە.

تورکیا خاوەندارییەتى پەراوێزى جووڵە فراوانەکان و تواناى لەسەر مانۆڕەکان زیاتر لە یەک دۆسیەى هەرێمى و نێودەوڵەتى دەکات، واتا لە دیدى ئیسرائیل تورکیا بۆتە کاراکتەرێکى هەرێمى و کۆنتڕۆڵکردن یاخود دانانى کاریگەرى لەسەر ئاراستەکانى بەشێوەى کلاسیکى قوورسە.

ئەو سەربەخۆییە لە بڕیاردانى تورکیا تواناى ئیسرائیل لەسەر پێشبینیەکانى بۆ هەڵسوکەوتى ئەنقەرە کەم دەکاتەوە، سنوورێک بۆ دەرفەتى فشارى سیاسى، یان دیپلۆماسى بۆ پێداچوونەوە بە ئاراستەکان دادەنێت.

بۆیەش ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە ئەو گۆڕانکارییەى بەو جۆرە وەسف کردووە، کە "گۆڕانکارییەکە لە تەراوزى هێز ناتواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت" ئەوەش ئاماژەیەکى روونە بۆ زیادبوونى هەستکردن لە ناوەندە ئیسرائیلییەکان، بە لەدەستدانى میکانزمى کاریگەرى کلاسیکى و دەرکەوتنى واقیعێکى نوێیە، کە تورکیا وەک یاریکەرێکى سەربەخۆ تواناى درووستکردنى هاوپەیمانى و سەپاندنى هاوکێشەى نوێى لە دەرەوەى بازنەى ئیسرائیلى هەیە.

ئەو رێککەوتنەى تورکیا ــ پاکستان لە بوارى وزە، تەنیا هەماهەنگى ئابوورى نییە، بەلکوو بەشێکە لە گۆڕانکاریى فراوانتر لە سیاسەتى هەرێمى، تورکیا هەوڵى فراوانکردنى هەژموونى دەریایى و ستراتیژى دەدات، پاکستانیش دەروازەیەکى گرنگى بەرەو باشوورى ئاسیا و زەریاى هندى بۆ کردۆتەوە.

لە بەرانبەردا ئیسرائیل خۆى لەبەردەم هاوکێشە نوێکان دەبینێتەوە بۆ دووبارە داڕشتنەوەى گشتگیرى سیاسەتە ئەمنى و ستراتیژییەکانى لەو ناوچە، کە ملکەچى هیچ رێسایەکى پێشووى نییە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین