سەرۆکى ڤەنزوێلا: رێگە بە ئەمەریکا دەدەین وەبەرهێنان لە نەوتى وڵاتەکەمان بکات عێراق ناوچەکە و جیهان
نيكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکى ڤەزوێلا، رایگەیاند کاراکاس ئامادەیە پێشوازى لە وەبەرهێنانى ئەمەریکا لە کەرتى نەوت بکات، هاوشێووەى کۆمپانى شیفرۆنى ئەمەریکى کە ئێستا لەو وڵاتە کاردەکات.

ئەمرۆ هەینى (2026/1/2) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی کردەوە، سەرۆکى ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا پێویستى بە نەوتى ڤەنزوێلایە، ئەوە ئێمە ئامادەین وەک شیفرۆن کەی و لەکوێ وێستیان چۆنى دەیانەوێت ئامادەین مامەڵەى لەگەڵ بکەین.

سەرۆکى ڤەنوزێلا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە پێویستە لەسەر ئەمەریکا ئەگەر خواستى رێککەوتنى گەشەى ئابوورى گشتیگرى هەیە ئەوە دەتوانێت رێککەوتنیش بکات.

کۆمپانیاى شیفرۆنى ئەمەریکى یەکێکە لەو کۆمپانیانەى کە ژمارەیەکى کەمن مۆڵەتى لە حکومەتى وڵاتەکەى وەرگرتووە بۆ چالاکى دەرهێنان و رەوانەکردنى نەوت لە ڤەنزوێلا، سەرەڕاى سزاکانى ئەمەریکا لەسەر ئەو وڵاتە، یەکێکە لەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەى کە پارێزگارى لە کارەکانى خۆى کردووە لە کارکردن لە کەرتى نەوتى ڤەنزوێلا.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا وێرانکردنى وێستگەیەکى سەرەکى لەو وڵاتە لەسەر دەستى سوپاى وڵاتەکەى راگەیاند بوو، تۆڕى هەواڵى سى ئێن ئێن ئاشکراى کردووە، کە هەواڵگرى ئەمەریکا چەند هێرشێکى بە فێرۆکەى بێفڕۆکەوانى کردبووە سەر بەندەرێکى نەوت لە کەناراوەکانى ڤەنزوێلا.

لە سەرەتاى مانگى رابردووش دۆناڵد ترەمپ راگەیاند، متمانەى بەوە هەیە کە لە سەردەمى سەرۆکایەتى نیکۆلاس مادۆرۆ خواستى هێرشکردنى بۆ سەر ئەو وڵاتە نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین