ترەمپ و ئەردۆغان تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریا دەکەن تورکیە

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، "شەوی رابردوو لەپەیوەندییەکدا سەرۆک ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دۆخی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/1/21) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی تورکیا شەوی رابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کردووە. 

سەرۆکایەتیی تورکیا سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە ئاشکرای دەکات، ئەردۆغان لەپەیوەنییەکەدا دووپاتی کردۆتەوە تورکیا لەنزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات، پێکەوەیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ تورکیا گرنگە. هەروەها سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکەدا باسی لە شەڕی دژی داعش و دۆخی ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی سووریا کرد.

لەبەشیکی دیکەی پەیوەنییەکەدا بەگوێرەی زنیارییەکانی سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە کە سووریایەکی ئارام و دوور لە رێکخراوە تیرۆرەکان کە لە ئێستادا لە سووریا سەرییانهەڵداوە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی. تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەی هەردوو سەرۆک بریتی بووە لە دۆخی غەززە،  سەرۆکی تورکیا بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ بەشداریکردن پرسی غەززە راگەیاندووە و سوپای ترەمپی کردووە بۆ بانگهێشتکردنی بۆ پلانی ئاشتی لە غەززە.

پەیوەندی ئەردۆغان و ترەمپ لە کاتێکدایە، سەرۆکی ئەمەریکا شەوی ڕابردوو بەر لە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەردۆغان ڕایگەیاند، "ئەردۆغانم زۆر خۆش دەوێت، لەماوەیەکی نزیکدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگ ئەنجام دەدەین.".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین