چەند تەقینەوەیەك پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمرۆ چەند تەقینەوەیەك كاراكاسی پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند، تاوەكوو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكان نەزاندراوە.

ئەمرۆ شەممە (2026/1/3) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمرۆ بە كاتی ڤەنزوێلا دەنگی ژمارەیەك تەقینەوەی بەهێز لە كاراكاس بیستراوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك تەقینەوەكان لە باشووری پایتەخت لە نزیك بنكەكی سەرەكی سەربازیی بووە، دوای تەقینەوەكان كارەبا لەو ناوچەیە بڕاوە.

سەبارەت بە ژمارەی تەقینەوەكانیش راگەیاندنەكانی ڤەنزوێلان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە لای كەمی شەش تەقینەوە بووە، ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیاش دەڵێت، حەوت تەقینەوە بووە و فڕۆكە بەسەر ئاسمانی شارەكەدا سوڕاونەتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو تاقینەوانە تاوەكوو ئێستا هیچ لایەكی زانیاری لەسەر بڵاونەكردۆتەوە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی لەو وڵاتە كردبوو.

دونێش سەرۆكی ئەو وڵاتە رایگەیاندن ئەگەر ئەمەریکا پێویستى بە نەوتى ڤەنزوێلایە، ئەوە ئێمە ئامادەین وەک شیفرۆن کەی و لەکوێ وێستیان چۆنى دەیانەوێت ئامادەین مامەڵەى لەگەڵ بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین