ئیدارەى ترەمپ سزا بەسەر کۆستەریکا دەسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان
وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا بە تۆمەتى بازرگانى بە مادەهۆشبەرەکان و سپیکردنەوەى پارە سزاى پێنج هاووڵاتى و پێنج قەوارەى کۆستەریکاى سەپاند.

ئەمرۆ هەینى (2026/1/23) ماڵپەڕى (ئیرەم نیوز) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا پێیوایە کۆستەریکا بۆتە خاڵى سەرەکى جیهان بۆ بازرگانى بە مادەى کۆکاین و وێستگەیەکى گرنگە بۆ گرووپەکانى بارزگانى بەو مادەیە دەکەن لەوێوە رەوانەى ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا دەکرێت.

وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو تۆڕە بەرپرسە لە گواستنەوەى چەندین تۆن کۆکاین لە کۆڵۆمبیا و هەڵگرتنى لە کۆستەریکا و پاشان رەوانەکردنى بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا.

سکۆت بیسنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئیدارەى ترەمپ رێگە بە بازرگانانى مادە هۆشەبەرەکان نادات وڵاتەکەمان ژەهراوى بکەن، ئەو کارانەى لە رێگەى گواستنەوەى کۆکاین و سپیکردنەوەى پارە کراوە، بۆتە هۆى مردن و ئالوودەبوونى ئەمەریکییەکان، لەسەر ئەو کارانە بەردەوام دەبین لە لێپرسینەوەى ئەوانەى بوونەتە هۆى زیانگەیاندن بە نیشتیمانەکەمان.

وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا دەڵێت، لە ساڵى (2019) بەندەرى موین لە لیمۆن لە کۆستەریکا بۆتە ناوەندێکى سەرەکى بۆ رەوانەکردنى کۆکاین، گرووپەکانى بارزگانى بەردەوام ناکۆکن لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئەو بەندەر و ناوچەکانى دەوروبەرى گواستنەوەى کۆکاین لەناو ئەو کۆنێرانەى لەو بەندەرەوە رەوانە دەکرێن.

بەگوتەى چاودێرانى سیاسى ئامانج لەو بڕیارەى ئیدارەى ترەمپ، بە ئامانجگرتنى کۆستەریکایە هاوشێوەى ڤەنزوێلا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین