تۆم باراك: كۆبوونەوەكانی سووریا و ئیسرائیل ئەنجامی باشی هەبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

تۆم باراك، نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسانی دیمەشق و تەلئەبیب لە پاریس هەنگاوی باشی بڕیووە، سووریا هیچ نیەتێكی دوژمنایەتی شاراوەی بەرانبەر ئیسرائیل نییە.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/1/7) كەناڵی سووریا بڵاوی كردەوە، نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان ئیسرائیل و سووریا لە پاریس رەنگدانەوەی خواستی بەهێز و هاوبەشی هەردوو وڵاتە، كە دۆخی نكۆڵیكردنەوە بگوازنەوە بۆ هەماهەنگی راستەقینە و بووژانەوەی هاوبەش، هەردوولاش پابەندن بە بنیادنانی پەیوەندییەكی باش لەسەر بنەمای شەفافیەت و هاوبەش، كاریگەری لەسەر چارەسەركردن و خێراكردنی بنیادنانی داهاتوو لەسەر هەماهەنگی دەبێت.

تۆم باراك ئاماژە بەوەش دەكات، حكومەتی نوێی سووریا بەڕوونی ئەوەی دەرخستووە هیچ نیەتێكی دوژمنكارانەی بەرانبەر ئیسرائیل نییە، هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی لەسەر بنەمای رێزگرتن پێكەوە ژیان بنیاد بنێت، بەهەمان شێوە ئیسرائیلیش خواستی ئەوەی دەربڕیووە كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەركردایەتی نوێی سووریا دەربڕێت، دەسەڵاتی دوژمنكارانەی كۆن بە دەسەڵاتێكی نوێی پابەند بە هەماهەنگی نوێ و لەسەر بەرنامەیەكی نوێ بنیادنراوە.

نێردەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە كاری لەپێشینە بۆ دەرفەتی ئابووریی و گفتوگۆی كراوەیە كە دەبێتە دەروازەیەك بۆ بنیادنانی پەیوەندییە بەردەوامەكان، ئەو ئاراستەش لەژێر سەركردایەتی و دیدی سەرۆكی ئەمەریكایە، كە بە بەردەوامی سەركردایەتی بۆ هەماهەنگی كردەیی و درێژمەودا دەكات. 

لە لایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی كەسیوسی ئەمەركیان راگەیاندووە، هەردوولا رێككەوتن دانوستاندنەكان خێرابكەن و هەنگاوەكان خێرابكەن بۆ بنیادنانی متمانەی هاوبەش لەچوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی ئەمنی كە لەگەڵ دیدی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوتا بێت.

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، گەڕی پێنجەمی دانیشتنی نێوان سووریا و ئیسرائیل لە پاریس بەڕێوە چوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین