روانگەی سووری وردەكاریی هێرشی سەر گەڕەكە كوردییەكان لە حەلەب بڵاودەكاتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/1/7) ماڵپەڕی (روانگەی سووری) بڵاوی كردووە، دژ بە ئاڵۆزییەكان و هێرشی چەكدارانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكان لە حەلەب هاووڵاتیانی رەقە رژانە سەر شەقامەكان و چەندین لافیتەیان بە بەرزكردبۆوە، كە ئەم درووشمانەی لەسەر نووسرابوو، "درووشمان بەرەنگابوونەوە ژیانە" و "شێخ مەقسود قەڵای خۆڕاگری بەرەنگاربوونەوەیە"
ئەو خۆپیشاندانە لەدوای ئاڵۆزییەكانی دوێنێیە كە چەند گەڕەكێكی نیشتەجێبوون لە حەلەب لە لایەن گرووپەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا كرانە ئامانج كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل كە لەنێوانیاندا ژن و منداڵ هەیە.
سەبارەت بە زیانەكانیش بەهۆی ئەو بۆردوومانانە (130) خانوو و چەندین شوێنی بازرگانی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەنی زەید زیان بەركەوتووە.
دەربارەی وردەكاریی زیانە گیانیەكانیش رووانگەی سووری دەڵێت، لە گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە چوار هاووڵاتیان بەر بۆردوومانەكان كەوتوون و كە منداڵێك و ئافرەتێكی تێدایە، لە گەڕەكی مەیدان دوو ئافرەت بە بۆردوومانەكان گیانیان لە دەستداوە، هەروەها كارمەنێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و یەكێكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا كوژراون، جگە لەوەش (44) هاووڵاتی برینداربوون، كە شەش منداڵ و سێ ئافرەتی تێدایە، هەروەها پێنج ئەندامی هێزەكانی ئاسایشیش برینداربوونە.
رووانگەی سووری دەشڵێت، بۆ رۆژی دووەم ئاڵۆزییەكان لە چەند شوێنێك لەگەڵ گرووپەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەوروبەری گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەلەب بەردەوامە.
چەند سەرچاوەیەكیش بە روانگەی سوورییان راگەیاندووە، لەو رووبەڕووبونەوانە چەكی قوورس بەكارهاتووە، هێزەكانی ئاسایش توانیویانە هەوڵەكانی ئەو گرووپانە لەناو ئەو گەڕەكانە پووچەڵ بكەنەوە.
لە لایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەك لە دێرزور بە ماڵپەڕی نۆرس پرێسیان راگەیاند، شەوی رابردوو چەند چەكدارێك بیرە نەوتەكانی كێڵگەی عەزبەیان بە بۆم و چەكی بچووك كردە ئامانج، كە بووە هۆی گڕگرتن و وەستانی زۆربەی كارەكان زیانی لاوەكی دیكەش بەر ئەو كێڵگەیە كەوت.
سەبارەت بە لایەنی بەرپرسیش سەرچاوەیەك بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە، رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەپشت ئەو هێرشەیە، چونكە ئەو بیرانە لەلایەن وەبەرهێنارەنی ئەو شارە بەكارخراون، پێشتریش ئەو گرووپە هەڕەشەیان لەو خەڵكە كردووە، كە دەبێت لەژێر ناوی زەكات بڕێك پارە بدەنە ئەو رێكخراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment