هەسەدە داوا دەكات لایەنە نێوەندگیرەكان پابەندی بەڵێنەكانیان بن کوردستانی

نوچەنێت

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە پەیامێكدا ناوەڕۆكی رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق لەگەڵ حكومەتی دیمەشق ئاشكرا دەكات و داواش دەكات لایەنە نێوەندگیرەكان پابەندی بەڵێنەكانیان بن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە (2026/1/11) مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكست پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا نووسیوویەتی، لە دوای نێوەندگیریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی تەقە و گواستنەوەی شەڕڤانان و برینداران لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرەو رۆژئاوای کوردستان.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە ئەو لێکتێگەیشتنە زامنی چوونە دەرەوەی تەرمی شەهیدان، برینداران، هاووڵاتییە گەمارۆدراوەکان و شەڕڤانان لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب بەرەو باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکات.
عەبدی داواش لە لایەنە نێوەندگیرەکان دەکات پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکان و "کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان."
لە كۆتایی پەیامەكەیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە ستایشی بەرگریکارانی ئەو دوو گەڕەکەی دەكات و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین