تورکیا دەیەوێت بچێتە نێو هاوپەیمانی سەربازیی سعودیە و پاکستان شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

ڕۆژنامەی بلۆمبێرگ ئاشکرای دەکات، "تورکیا هەوڵدەدات برەوی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سعودیە و پاکستان بدات لەپێناو بەشداریکردن لە هاوپەیمانی سەربازی نێوان ئەو دوو وڵاتە کە بڕیارە پێکبهێنرێت، ڕەنگە لەم نزیکانە بەفەرمی رێککەوتنەکە لەنێوان هەر سێ وڵات بچێتە بواری جێبەجێکردن." 

ڕۆژنامەی بلۆمبێرگی ئەمەریکا باس لە دامەزراندنی هاوپەیمانی نوێ بەرگریی دەکات و ڕایگەیاندووە، ئەگەری هەیە تورکیا بەشداربێت لە هاوپەیمانی نوێی سعودیە و پاکستان بکات، چونکە سعودیە خاوەن داراییەکی زۆرە، پاکستانیش تونایەکی بەهێزی بەرگریی و مووشەکی بالیستیکی هەیە، تورکیا کە لەم دواییانەدا پێشکەوتنێکی باشی بەخۆوە بینیوە لە بەرەو پێشوەچوونی پیشەسازی سەربازی و بەرگریی، هاوكات خاوەنی سوپایەکی بەهێزە، هەر سێ وڵات هاوشێوەی ماددەی پێنجی ناتۆ کە بتوانن ڕووبەڕووی هەر هێرشێک ببنەوە، کاتێک بکرێتە سەریان لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییە نوێیە بەرگریی بەکۆمەڵ لە یەکتری بکەن.

هێرشکردنە سەر هەر یەکێکیان واتە هێرشکراوەتە سەر هەموویان

تاوەکو ئێستا نە وەزارەتی بەرگریی تورکیا نە بەرپرسانی تورکیا لەبارەی ئەو هاوپەیمانییە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان نەداوە، بەڵام ڕۆژنامەی هەواڵ یەکـی ئیسرائیل رایگەیاندووە، "تورکیا ئامانجیەتی بەشداری هاوپەیمانی بەرگریی سعودیە و پاکستان بکات." هاوکات ئەو ڕۆژنامەیە باس لە هەوالێکی ئەمەریکا دەکات کەتیایدا باس لەو ڕێککەتنە نوێیەکراوە و دەڵێت، "لە ئەگەری هەر رێککەوتنێک بۆ ئەو هاوپەیمانییە نوێیەی نێوان تورکیا و سعودیە و پاکستان بۆ هاوپەیمانییەکی بەرگریی نێوان هەر سێ وڵات بەواتای ئەوە دێت هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێکیان واتە هێرشکردنە بۆ سەر هەموویان."

ڕەنگە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە بگۆرێت

ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلە سەرنجی خستۆتە سەر مەترسیەکانی ستراتیژی ئەو هاوپەیمانییە دەشڵێت، "دەبێت پێدواچوونەوە بە ستراتیژییەتی رێککەوتنە بکرێت، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی وڵاتانی ناوچەکە و هاوسەنگی هاوپەیمانی ناتۆ دەبێت. لەکاتێکدا پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمییە دەکرێت لەدژی دەسەڵاتی ناوچەکە و بەتایبەت تەلئەبیب رێگری لە دەسەڵاتیان بکات، لەلایەکی دیکە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی ئابووری و تەکنەلۆژی و کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمانەکە."

"هەڕەشەیەکی نوێیە بۆ تەلئەبیب، پێویستە ئامادەکاری سەرلەنوێ ئەنجام بدرێت."

 لە هەواڵەکەدا پێشبینی مەترسی ئەو ڕێککەوتنە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل کراوە و ئاماژە بەوە کراوە، "لە ناوچەکەدا بنکەی موسڵمانان زیاتر بەهێز دەبێت، هاوپەیمانییەکی سێقۆڵی خاوەن مووشەکی ئەتۆمین، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەبیب تێکچووە و ئەمەش بەواتای هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل دێت، لەکاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چۆتە پێشبرکێی بەهێزکردنی چەکەکان، پێویستە ئیسرائیل بەرامبەر بە سەیوانی مووشەکەکانی سعودیە ئامادەباشی بکات، ئەگەر هاتوو ئەم هاوپەیمانییە پەیوەندی نێوان سعودیە و واشنتۆن کەم بکاتەوە، ڕەنگە تەلئەبیب لە ناوچەکە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی هاوکاریی مووشەکەکانی ئەمەریکا ببێتەوە."

لەگەڵ ئەمانەش، میدیای مەعاریفی ئیسرائیل لەبارەی ئەگەری ئەو هاوپەیمانیە نوێیە دەڵێت، تورکیا لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە و پاکستان و زیادکردنی دەسەڵاتی خۆی تەنانەت لە باشووی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ئەو ڕێککەوتنە دەکات، ئەنقەرە دەیەوێت بەو رێککەوتنە ئاسایش و پاراستنی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، چونکە متمانەی زۆری بە ئەمەریکا نییە لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەریان، لە ئەگەری دامەزراندنی ئەو هاوپەیمانییە و رازیبوونی دۆناڵد ترەمپ بەو رێککەوتنە لە چوارچێوەی ناتۆ مەترسی راستەخۆی دەبێت بەسەر دەسەڵاتی ئیسرائیل و بەوهۆیەش هێزی ئەنقەرە لە ناوچەکە زیاتر دەبێت و تەلئەبیب دەکەوێتە دەرەوە." 

چی ڕوویداوە؟

لەنێوان تورکیا و پاکستان چەندین ساڵە هاوکاری پیشەسازیی بەرگریی بەهێز هەیە، لەم چوارچێوەیەدا تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی کەشتی جەنگی کۆرڤێتی سەربازیی بۆ هێزی سەربازیی پاکستان، هەروەها هاوکاربووە بەپێدانی کەرستەی پیشەسازیی بەرگریی بۆ نوێکردەوەی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16)، بەرەوپێشوەچوونێکی بەرچاو هەیە لە فڕۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیراکتاری تورکیا بە پاکستان. 

سەرچاوە: ماڵپەڕى میللەت            

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین