سووپای سووریا داوا دەكات هەسەدە بۆ رۆژهەڵاتی فورات بكشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سووریا رایگەیاند، ناوچەی دێر حافز تا حەسەكە لە حەلەب ناوچەیەكی سەربازیی داخراوە، داوای هێزە چەكدارە كوردییەكان و پاشماوەكانی دەسەڵاتی پێشوو كردووە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوڕات بكشێنەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (2026/1/13) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سووریا راگەیێندراوێكی بڵاوكردۆتەوە تێیدا، داوا لە هێزە كوردییەكان دەكات بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات بكشێنەوە.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، ناوچەی دیاریكراو بە رەنگی سوور لەم رۆوە ناوچەیەكی داخراوی سەربازییە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە، داوا لە هەموو هاووڵاتیمان دەكەین لە نزیك هێزەكانی هەسەدە لەو ناوچەیە دووركەونەوە.

هەروەك دەشڵێت، لەسەر هەموو گرووپە چەكدارەكان پێویستە بەرەو ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات پاشەكشە بكەن و پارێزگاریی لە گیانی خۆیان بكەن.

لە كۆتاییدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە سوپای سووریا هەموو كارێكی پێویست دەكات، بۆ رێگری لە گردبوونەوەی ئەو گرووپە چەكدارانە لەو ناوچانە و بەكارهێنانیان بۆ چالاكییەكانیان.

دونێش سەرچاوەیەكی سەربازیی سووریا راگەیاند، سوپای سووریا ئامادەكاریی دەكات بۆ بڵاوەكردنی هێز لە ناوچەكانی دێر حافز و مەسكەنە لە رۆژهەڵاتی حەلەب.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین