مهغریب ئێران تۆمهتبار دهكات
نوچهنێت
ڕۆژی شەممە هەشتی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ڕادیۆ فەردا" بڵاوی کردەوە، خەتیب زادە گوتویەتی، مهغریب ئەو تۆمەتەی لە ئاراستەی یارمەتیدان بە پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ناوچە هێناوەتە ئاراوە.
قسەکانی خەتیب زادە کاردانەوەیێکە لە بەرانبەر لێدوانەکانی ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مهغریب کە گوتویەتی ئێران لە ڕێگای حزبوڵای لوبنانەوە نفوزی کردووەتە ئەو وڵاتە و چەک ڕادەستی بەرەی سەربەخۆییخوازی "پولیساریۆ" دەکات.
بوریتە کە ڕۆژی هەینی لە گفتوگۆیهکی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەی "لیژنەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەمریکا- ئیسرائیل" ناسراو بە "ئایپەک" قسەی دەکرد، وەک "هەڕەشەیەکی هاوبەش" بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب ئاماژەی بە ناوی ئێران کرد و داوای کرد بە شێوەیەکی جدی و بە هاوکاری یەکتری ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە ببنەوە.
مەراکیش مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ ڕایگەیاندبوو جارێکی تر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بە هۆی پشتیوانی تاران و حزبوڵای لوبنان لە "بەرەی پولیساریۆ" دەپچڕێنێت.
بەرەی پولیساریۆ، ڕێکخراوێکی سیاسیی- سەربازیی بیابانی ڕۆژاوایە کە لە ڕێگای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی عەرەبی بیابان، بانگەشەی دەسەڵاتدارێتی لە بیابانی ڕۆژاوا دەکات.
لە یەک ساڵی ڕابردوودا بە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و لەوانە ئیمارات، میسر، ئەردەن، بەحرەین و سودان، مەراکیشیش پەیوەندییەکانی خۆی کە پێشتر لەگەڵ ئیسرائیل پچڕابوون لە ئاستی باڵوێزدا دەست پێکردەوە.
عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی، ڕۆژی هەینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەندێ وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیلی بە "هەوڵی سەرشۆڕانە" وەسف کرد و داوای لە زانایانی ئیسلام کرد ئەو بابەتە وەک "حەرامی شەرعی" ڕابگەیێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment