دروز و جۆلان خاڵی ناكۆكی نێوان سووریا و ئیسرائیل
نوچەنێت: ئیسماعیل تەها
ئەمرۆ دووشەممە (2026/1/19) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت ئاشكرای كردووە، ئەو رێككەوتنەی كە بڕیارە لە نێوان سووریا و ئیسرائیل واژۆ بكرێت نۆ ناوچەی سەربازیی لە بەرزایەكانی جۆلان دەگرێتەوە.
رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، خاڵە ناكۆكەكانی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق پەیوەستە بە راگرتنی هاوكاریی ئیسرائیل بۆ درووزەكان لە باشووری سووریا و دەوروبەری دیمەشق، بە گوتەی سەرچاوەكان گفتوگۆكان لەسەر كشانەوەی ئیسرائیلن لە ناوچە ستراتیژییەكانی جەبەل شێخ، لەبەرانبەر گرەنتی ئەمنی لە لایەن دیمەشقەوە بۆ تەلئەبیب.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، هۆشدارییەك لە سوپای ئیسرائیل هەیە لەسەر بەندێك كە ئەگەر هەیە ئۆپراسیۆنە چالاكییە سەربازییەكانی ئیسرائیل لەناو سووریا سنووردار بكات، كە دەبێتە بەهێزبوونەوەی هێزەكانی حزبوڵڵای لوبنانی.
بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، هەر كۆتوبەندكردنێكی چالاكی سەربازیی رێگە بۆ كردنەوەی رێڕەوەكان بۆ بە قاچاخبردنی چەك لە ئێران و عێراقەوە بۆ حزبوڵڵا بە ناو خاكی سووریادا خۆش دەكات.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا فشارەكانی بۆ سەر هەریەك لە ئیسرائیل و سووریا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لە پێناو سەقامگیركردنی دۆخی ئەمنی سنوورەكانیان چڕكردۆتەوە، ئەگەریش هەیە هەنگاوی یەكەم بەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment