ئیدارەی خۆسەر راگەیێندراوێكی لەسەر هێرشەكانی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشق بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/22) ئیدارەی خۆسەر راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیێندراوەكەدا پابەندی خۆی بە ئارگربەست دووپات كردۆتەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی كاتی لە دیمەشق بەشێوەی هەمیشەیی و بەرنامە بۆ داڕێژراو لە رێگەی هێرشەكانیان بۆ سەر هاووڵاتیان لەو ناوچانە بەتایبەت لە كۆبانێ و بەشی جەزیرە بەردەوامن لە پێشێلكردنی ئاگربەست.
هەر لە راگەیێندراوەكە هاتووە، ئەمرۆ كۆبانێ تەنیا رووبەڕووی دەستدرێژیی سەربازیی نەبۆتەوە، بەڵكوو رووبەڕووی تاوانی جەنگیش بۆتەوە، ئەو ناوچەیە كە خاڵی گۆڕانكاریی مێژوویی و سەرەتای سەركەوتن بوو بەسەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش رووبەڕووی هەڕەشەی راستەقینە دەبێتەوە، بۆیەش بە ئامانج گیراوە چونكە سینبولی بەرخودان و خۆراگریی بووە.
كۆبانێ كە بەرگری لە جیهان كردووە، ئەمرۆ بێ ئاو و كارەبا و خزمەتگوازیی بنەڕەتییە، ئەوەش لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانە بۆ سەر ژێرخانی ئەو شارە، دواین هێرش بڕینی ئینتەرنێت و دابڕینییەتی لە جیهانی دەرەوە.
ئەوەشی لە كۆبانێ و جەزیرە بەرانبەر كورد روودەدات، جەنگی پاكتاوكردنی بەرنامە بۆداڕێژراوە، ئامانج لێی تێكشاندنی ئیرادەی كورد و دەستكەوتەكانیەتی، هەموو جیان تاوانە پێشێلكارییەكان بەرانبەر كورد و شەرڤانان لە رەقە و ناوچەكانی دیكە دەبینێت، ئەمرۆ هەمان سیاسەتی تاوانكاریی دووبارە دەبێتەوە.
ئیدارەی خۆسەری بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە بۆ سەر گەلەكەمان دەكات، بەرپرسیارێتی تەواو دەخەینە سەر لایەنی دەستدرێژیكەر لە لێكەوتە مەترسیدارەكانی ئەو هێرشانە، داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین لە سەرووی هەموویانەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستوەردانی خێرا و دەستبەجێ بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە بكات و سنوورێك بۆ تاوانەكانی جەنگ دژ بە هاووڵاتیان دابنێت.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە داوا لە جەماوەر دەكات بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببەنەوە، هەروەك داوا دەكات گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان هەموو جیهان بەردەوام بن لە خەبات و بەرەنگاری بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی بە خوێنی شەهیدان و خۆڕاگریی شەڕڤانان و ئیاردسەی جەماوەری ئازادیخواز بەدەستهاتووە.
ئیدارەی خۆسەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەمرۆ رۆژی نیشتیمانییە، رۆژی یەكڕیزی كوردە بەڕووەی ئەو جەنگە لە هەر چوارپارچەی كوردستان، مێژوو وشەكانی ئەو بەرەنگارییە بە زێر دەنووسێتەوە، گەلی كوردمان بە چەپاسی و دەستگرتن بە مافەكانی ئازادی و ژیانێكی سەربەرزانە دەمێنێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment