وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەخوازین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا باشتر بێت
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئەمرۆ چوارشەممە (2026/1/28) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راگەیاند، تەلئەبیب سورە لەسەر هێشتنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی ئێستا لەگەڵ توركیا بهێڵێتەوە، دەشڵێت، نامانەوێت پەیوەندییەكان لەوەی ئێستا خراپتر بێت، چونكە پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و توركیا لە رابردوو پێش تێكچوونی بەهێزتر بوو، مایەی نیگەرانییە هۆكارەكەشی ئەنقەرەبوو، كە ئەوە بژاردەیان بێت، من ناچمە ناو هۆكارەكان، بەڵام ئەوە واقیعە.
ساعیر باس لەوەش دەكات، پەیوەندییە دیلپۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات چەندین دەیە بەهێز بوو، گفتوگۆش لەسەر ئاساییكردنەوە لەسایەی ئەو مێژووەی رابردوو هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، پێشتریش هەندێك لە بەرپرسانی هەردوو وڵات ئاماژە بەو پەیوەندییانە دەكەن، لە چەند مانگی رابردووش كۆبوونەوە كراوە بۆ ئەوەی ئامرازێك دابندرێت بۆ قەیرانەكان سوودی لێ وەربگرن، لە رابردووش ئازەربایجان رۆڵی كارای لە نێوەنگیری نێوان هەردوو وڵات هەبوو، بەڵام لەم دوایە ئەو پەیوەندییانە پاشەكشەیان كرد.
جەدعون ئاماژە بەوەش دەكات، هیوادارین لە داهاتوو جیاوازتر و باشتر بێت لەگەڵ توركیا، بەڵام ئەوەش بە تەواوی دەكەوێتە ئەستۆی توركیا.
لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی حەوتی ئۆكتۆبەر لە (2023) توركیا ئیسرائیلی بە كۆمەڵكوژی تۆمەتباركرد، ئەوە وای كرد پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات تێكچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment