وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پێشوازی لە رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکەین
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/5) ماڵپەڕی (یەنی مێساج) بڵاوی کردەوە، زێکی ئاکتورک گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی وەزارەتی بەرگریی سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و ئیدارەی دیمەشق گوتی، "ئێمە پێداگیرین لەسەر هەڵوێستەکەمان کە دەبێت هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت لە چوارچێوەی یەک سوپا و یەک دەسەڵات و یەک دەوڵەت، چاوەروانی ئێمە ئەوەیە دەبێت رێککەوتنەکان مافی هەموو پێکهاتەکان دابین بکات."
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە دا، "لە نزیکەوە چاودێری خاڵەکانی رێککەوتنی (30)ـی کانوونی دووەم دەکەین و پێویستە هەردوو لایەن پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەببن، ئێمە وەک وەزارەتی بەرگریی پێشوازی لەو رێککەوتنە نوێیە دەکەین، هیواداری بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی کە چەندین ساڵا خەڵکی ئەو ناوچەیە تامەزرۆی بوون."
جێگەی ئاماژە پێدانە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راستەوخۆ دوای هێرشی دیمەشق بۆ سەر گەرەکە کوردییەکان پشتیوانی لەهێرشەکەی حکومەتی دیمەشق کرد و رایگەیاند، ئەگەر سوپای سووریا داوامان لێبکات ئێمە ئامادەین بەشداری ئەو هێڕشە بکەین لە پێناو ئاسایشی وڵاتەکەمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment