تورکیا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی لە واشنتۆن دەکات تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نوێنەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی سەبارەت بە داهاتووی غەززە لە واشنتۆن دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/19) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاوی کردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی لە واشنتۆن بە بەشداری نوێنەرانی (45) وڵات بەرێوەبچێت، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، تورکیا بەردەوامە لە پشتیوانی ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بە پێشێلکاری ئاگربەستی بهێنێت و بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بکات، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە واشنتۆن بە نوێنەری سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری لە ئەنجوومەنی ئاشتی دەکات.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتی دەکات، بەگوێرەی ئەوەی تورکیا بەشدارە لە لوتکەی ئاشتی غەززە، لەچوارچێوەی پلانی ئاشتی، لەم نزیکانە چاوەروان دەکرێت تورکیا بەشداری لە میکانزیمی نێودەوڵەتیەکان بکات کە دامەزراوە لە پێناو پاراستنی ماف و ئاسایشی گەلی فەلەستین. 

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین تورکیا هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی ئابووری و  بازرگانیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل وەستاندووە، دوای ئەوەی لە (13)ـی تشرینی یەکەمی (2025)، تورکیا لەگەڵ هەریەک لە قەتەر و ئەمەریکا و میسر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لوتکەی ئاشتیان لە میسر واژۆ کرد و ئاگربەست لە نێوان فەلەستین  و ئیسرائیل راگەیێندرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین