نێردەی ئەمەریكا لەگەڵ سوودانی كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق دەكەن.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/2/23) نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سوودانی باراك بڵاوی كردەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی دوو لایەنە لەسەر دۆخی ئەو ناوچەیە كردووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر سەقامگیری سووریا بە تایبەتی و بایەخی پەنا بردنە بەر گفتوگۆ و ئاراستەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان كردووە، 

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان باسیان لە دەرفەتی هەماهەنگی ئابووری و پاڵپشتی پەپەپێدانی گشتگیر بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری درێژمەودا كردووە، سوودانی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە پێویستە چارەسەر كێشە قووڵەكان بە بە دانانی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ هۆكارەكان و رێگری لە دەستدرێژی و بۆ سەر سەروەری وڵاتان و گەلانی ئەو ناوچەیە بكرێت.  

لە لایەكی دیكەوە تۆم باراك لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس نووسیوویەتی، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان لەسەر ئامانجەكانی بنیادنانی داهاتوو كرد، كە هاوتەریب بێت لەگەڵ پلانی سەرۆك ترەمپ بۆ ئاشتی لەو ناوچەیە.

تۆم باراك دەشڵێت، بوونی سەركردایەتیەكی كارا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی بەهێزكردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستییەكی بنەڕەتییە بۆ چەسپاندنی ئامانجە هاوبەشەكان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین