تورکیا روونکردنەوە لەسەر نەخشەى کوردستانى گەورە دەدات تورکیە

نوچەنێت

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى نەخشەى کوردستانى گەورە لە راپۆرتێکى کەناڵى سى ئێن ئێن ئینتەرناشیۆنال فەرمانگەى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتى تورکیا رایگەیاند، بڵاوکردنەوەى ئەو نەخشەیەى کە هەندێک ناوچەى کۆمارى تورکیا و وڵاتانى دراوسێى تێدایە، پیشاندانى وێنەیەکى شێواوى ئەو واقیعەیە لەو ناوچەیە.

رۆژى شەممە (2026/3/7) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، فەرمانگەى پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتى تورکیا روونکردنەوەیەکى سەبارەت بەو راپۆرتە بڵاوکردەوە، کە کەناڵى "سى ئێن ئێن ئینتەرناشیوناڵ" بڵاوى کردۆتەوە، لە روونەوەکردنەوە هاتووە، نیگەرانین لەو راپۆرتەى سى ئێن ئێن، چونکە نەخشیەکى شێوندراوى تێدایە، ناوەڕۆکى بیندراوى نووسراوى راپۆرتەکە و بڵاوکردنەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بۆ جێگەى دڵەڕاوکێیەکى گەورە.

فەرمانگەى پەیوەندییەکان دەشڵێت، ئەو ناوچانەى کە کوردى تێیدا دەژیت هەندێک ناوچەى تورکیا و وڵاتانى دراوسێ وێنەیەکى شێوێندراوە و کەمکردنەوەى واقیعەکەیە لەو ناوچەیە، هاونیشتیمانمان لە هەموو ناسنامە جۆراوجۆرەکان و پێکهاتەوکان چەندین نەوەیە لە هەموو ناوچە جیاجیاکان پێکەوە لە رووى کۆمەڵایەتى و سیاسی و گشتییەوە پێکەوە دەژین.

دەربارەى تورکیاش دەڵێت، هەموو تاکێک لەو (86) ملیۆنە بەشێکى دانەبڕاون، لە کۆمارى تورکیا، هەیەک پێکهاتەیەکى سەرەکى کۆمەڵایەتى وڵاتەکەمانە، ئامانج لەو جۆرە لێکدانەوانەوە ئامانجى لێى یەکبوون و برایەتیمانە لە رێگەى وێناکردنێکى سادە و دەرهێنان و شێواندنى حەقیقەتە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، بەستنەوەى هاووڵاتیانى کورد لە کۆمارى تورکیا بە لایەنێکى کاراى سیاسى یان چەکدارى کارێکە جێگەى قبووڵکردن نییە. هەروەک هۆشداریش دەدات، کە ئەو جۆرە کارە سەر دەکێشێت بۆ قووڵکردنەوەى گێڕانەوەکان کە بەشێوەیەکى هەڵە رەنگدانەوەى لەسەر پێکهاتەى کۆمەڵایەتى لە تورکیا دەبێت، فرەیى لە پێکهاتەى دانیشتوان و یەکگرتنى کۆمەڵایەتى پشتگوێ دەخات.

دەربارەى ناوەڕۆکى راپۆرتەکەش دەڵێت، لەکاتى هەڵسەنگدانى زمان و شێوازى گێرانەوەى بەکارهێنەران لە ڤیدیۆکە لە پاڵ نەخشەکەى کە پێکەوە باسکراون، روون دەبێتەوە، کە ئەنجامەکەى شرۆڤیەکى جیۆسیاسى دەستکرد دەبێت، کە لەگەڵ ئەو واقیعەى ئێستا یەکناگرێتەوە و زمینەیەک بۆ ئاڵۆزى درووست دەکەن، ئەو زەمینە پێویست نییە، لێرەوەش داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەو پەڕى وردەکارییەوە پرەنسیپە ورد و هەستیارى کۆنتێکست و بەرپرسیارێتى نووسین لە راپۆرتەکان پەیڕەو بکەن لە کاتى باسکردنى پرسە هەرێمییە هەستیارەکان.

لەو چوارچێوەیەش چاوەڕوانین لە سى ئێن ئێن ئینتەر ناشیۆنال خۆى لە بەکارهێنانى ئەو نەخشانە و نمایشى شێوێندراو لە بڵاوکردنەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بپارێزێت، ئاستى وردەکاریى نووسین لە راپۆرتەکانى داهاتوو پەیڕەو بکات.

کەناڵى سى ئێن ئێن ئینتەرناشیۆنال راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، وێنەى کوردستانى گەورەى داناوە، ئەوەش نیگەرانى لاى دەسەڵاتدارانى تورکیا درووست کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین