سعوودیە لە هەنگاوەكانی عێراق نیگەرانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، بە بابەخ و نیگەرانییەوە سەیری رووداوەكان و ئەو نەخشەی عێراق دەیكەین كە لە نەتەوە یەكگرتووەكان دایناوە.

ئێوارەی دووشەممە (2026/2/23) وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە راگەیێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، حكومەتی عێراق ئەو نەخشەی داویەتی بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێكی ناوچەی دابەشكراوی خاكی سعوودیە ــ كوێتی لە ناوچەی ئاوی دابەش كراوی نێوان سعوودیە و كوێت لەخۆی گرتووە، كە شانشینی سعوودی لە سامانی سرووشتی لەگەڵ كوێت تێیدا هاوبەشە.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو ناوچەیە بەگوێرەی رێككەوتنی واژۆكراو و بەركاری نێوان دابەشكراوە، كە پشتی بە بەندەكانی رێككەوتنی یاسای دەریایی ساڵی (1982) بەستووە، هەروەك ئەوە كارە پێشێلكردنی سەروەری كوێتە بەسەر ناوچە ئاوییەكانی وەك فەشت قەید و فەشت عیج.

رۆژی (2026/2/21) وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەخشەی پۆتانی سنوورە دەریاییەکانی بەگوێرەی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریایی گشتی ساڵی 1982 رادەستی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

ئەو هەنگاوەی عێراق ناڕەزایی کوێتی لێکەوتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، نەخشەکە پێشێلی سنووری دەریایی نێوانیانی کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین