ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى : كازمى له پاراستنى چالاكوانان شكستى هێناوه
نوچه‌نێت
رۆژێك دواى تیرۆركردنى ئیهاب وه‌زنى چالاكوانى ناسراوى كه‌ربه‌لا، رۆژنامه‌نووسێكى كه‌ناڵى فورات كه ناوى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نه، ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى هێرشى كرایه‌سه‌ر و به سه‌ختى بریندار بوو.
دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌خت توانرا ژیانى رزگار بكرێت. هه‌وڵى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووسه‌كه له كاتێكدا بوو كه ناڕه‌زاییه‌كان له‌دژى تیرۆركردنى وه‌زنى له‌وپه‌ڕى توندى بوو. كه‌چى بكوژان سڵیان له‌هه‌وڵى تیرۆركردنى ئه‌حمه‌د نه‌كرده‌وه و به هه‌مان شێوه ویستیان بیكوژن.
ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى دۆیچه ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى پرسیارى ئه‌وه بكات، بۆچى به درێژایى ساڵێك له فه‌رمانڕه‌وایى مسته‌فا كازمى ئه‌و هه‌وڵانه دووباره ده‌بنه‌وه؟
وه‌ك ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق پرسیارێكى تر‌ى ئاراسته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ،
"راستى ئه‌و رێكارییانه چیین كه حكومه‌تى كازمى بۆ سزادانى تاوانباران ئه‌نجامیان ده‌دات".
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه له‌ماوه‌ى ساڵێكدا زیاتر له 30 چالاكوان و رۆژنامه‌نووس به یه‌ك شێواز كوژراون. جیا له‌وه‌یش ئاماژه بۆ تویتێكى رێزان شێخ دلێرى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى كراوه كه ده‌ڵێ، "من په‌شیمانم له‌وه‌ى ده‌نگى متمانه‌م به‌م حكومه‌ته داوه، ده‌نگ ده‌خه‌مه پاڵ هه‌ر ده‌نگێك كه داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له‌و حكومه‌ته ده‌كات. له‌سه‌ر كازمى پێویسته دان به‌وه بنێت كه لاوازه و ناتوانێ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێت، یانیش هاوبه‌شى سیاسى هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته".
دویچه ڤیله له‌سه‌ر رێكارییه‌كانى حكومه‌ت به‌رانبه‌ر به كوشتنى وه‌زنى ده‌ڵێ، "وه‌ك هه‌موو جارێك لایه‌نى به‌رپرس رایده‌گه‌ینێ كه ناتوانێ ناسنامه‌ى تاوانبارانى ئه‌و تیرۆركردنانه ئاشكرا بكات" ئه‌م جاره‌یش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "بكوژانى وه‌زنى نقومى تاوانن، ئه‌وانه‌ى وا هه‌ست ده‌كه‌ن له چه‌پۆكى دادوه‌رى نه‌جاتیان ده‌بێت هه‌ڵه‌ن".
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت راوێژكاره‌كانى كازمى خۆیان به به‌شێك له خۆپێشانده‌ران ده‌زانن، كه‌چى ئه‌و حكومه‌ته تا ئێستا نه‌یتوانیوه خۆپێشانده‌رانى تشرین بپارێزێت. سه‌رمه‌د كه‌ریم رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى كازمى گوتوویه‌تى، "له تاوانى كوشتنى ئیهاب وه‌زنى كازمى هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه تاوانباران بدۆزێته‌وه وه‌ك پێشتریش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى له بكوژانى هاشمى و چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسانى تر كرد بوو. ئه‌و پیاوه وه‌ك ئیسفه‌نجه بۆ ئه‌وه دانراوه و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌ش بكات و تووڕه‌ییه‌كان هه‌ڵمژێت".
بنه‌ماڵه‌ى وه‌زنى بڕیاریان داوه تا بكوژانى وه‌زنى نه‌دۆزرێنه‌وه ئه‌وا ئاماده نیین پرسه بۆ رۆڵه‌كه‌یان دابنێن، كه‌سێكى نزیك له وه‌زنى به ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ، "میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له‌كوشتنى وه‌زنى تۆمه‌تبارن".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه وه‌زنى به‌ر له تیرۆركردنى خۆى له‌سه‌ر زنجیره‌ى تیرۆره‌كان په‌یامی ئاراسته‌ى كازمى كردووه و گوتوویه‌تى، "ئایا ده‌زانى چی روو ده‌دات؟ ئایا ده‌زانى ئه‌وان رفاندن و كوشتار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان تۆ وه‌ك ئێمه نیت له وڵاتێكى تر ده‌ژیت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment