گۆڤارى ئیکۆنۆمیست وردەکارى پێشخستنى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حکومەتى ئیسرائیل پلانى هەبوو هێرشەکانى بۆ سەر کۆمارى ئیسلامی ئێران تا هاوینى ئەمساڵ دوابخات، گۆڤارێکى ئەمەریکیش ئاشکراى دەکات سێ فاکتەر وایکرد، تەلئەبیب هێرشەکانى پێش بخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/18) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، گۆڤارى ئیکۆنۆمیست ئاشکراى کردووە، سێ فاکتەر وایکرد هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشبخرێت، پێشتر دەسەڵاتدارانى تەلئەبیب پلانیان وابوو ئەو هێرشە تاوەکوو هاوینى ئەمساڵ دوابخەن، بۆ ئەوەى کۆگاکانى پڕ چەک بکات مووشەکە بەرگرییەکانى لە جەنگى حوزەیرانى (2025) تەقاندبووى ژمارەیان بگەینێتە ئاستى خۆى.

گۆڤارەکە دەڵێت، بەڵام ئیسرائیل دەستى بە زنجیرەیەک هێرشى نوێى ئاسمانى کرد، ئەوەش لە کاتێدا بوو لە جەنگى رابردوو بۆ بەرگرى لە هێرشەکانى ئێران سەدان مووشەکى بەرپەرچدانەوەى تەقاندبوو، بۆیە پلانى دواخستنى ئەو گورزەى هەبوو تاوەکوو هاوین، بەڵام کاتێک پێشبنى ئەوەى کرد، کۆگاکانى پڕبوونەوەتەوە، لەوانەش مووشەکى بەرگریى تەواوى کۆکردۆتەوە، دەستى بە هێرشەکان کردەوە.

بەگوتەى گۆڤارەکە سێ فاکتەرى سەرەکى گۆڕانکاریى ریشەیى بەسەر هاوکێشەکانى پلانى جەنگى ئیسرائیل و ئەمەریکا دژ ئێران هێنا، کە بەو جۆرەى خوارەوەیە:

ناڕەزاییەکانى خەڵکى ئێران دژ بە دەسەڵات لە کۆتاتیی ساڵى رابردوو لاوازى دەسەڵاتى زیاتر کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بەڵێنى دا راستەوخۆ پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى ئێران بکات، ئەوەش گڵۆپى سەوز بوو، بڕیاردەستان لە تەلئەبیب چاوەڕوانیان دەکرد بۆ ئەوەى لە پلانەوە بگوازنەوە بۆ جێبەجێکردن.

فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە هەڵگێرانەوەى ئەو هاوکێشەیە لەناو دامەزراوەى ئەمنى ئیسرائیلى بوو، کە دەرفەتى ناوازەى هەواڵگرى ئەمەریکى بوو کۆتایی مانگى شوبات عەلى خامنەئیى بە ئامانج بگرن، ئەوەش وایکرد تەلئەبیب دەست بەجێ ئەو گورزە بوەشێنێت، لەترسى کۆتایی هاتنى ئەو دەرفەتە ناوازە.

رۆژى (2026/2/28) ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشێکى هاوبەشى فراوانیان کردە سەر ئێران چەندین سەرکردەى باڵایان کردە ئامانج، کە دیارترینیان عەلى خامنەیى، رابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین