تورکیا پێشوازى لە ئاگربەستى ئێران و ئەمەریکا دەکات تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆمارى تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا گفتوگۆ لەسەر رووداوەکان و ئاگربەست دەکەن، داواش دەکات ئاگربەست بکرێتە هەمیشەیى.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/4/8) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکایەتى تورکیا بڵاوى کردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر رووداوەکانى ئەم ناوچەیە و ئاگربەستى نێوان واشنتن و تاران کردووە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا بە ترەمپى راگەیاند، پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست دەکەین، پێویستە ئەو دوو هەفتەیە بقۆزرێتەوە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى ئاشتى هەمیشەیى، کە ماوەیە بۆتە دۆخێکى قورس و ئاڵنگەرى گەورەبوو لەبەردەم هەموو جیهان. 

سەرۆک کۆمارى تورکیا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە پێویستە دەرفەت نەدرێت بۆ هەر هەوڵێک کە بەربەست لەبەردەم ئەو پڕۆسەیە دروست دەکات، هۆشداریش دەدات لە وەستاندنى دروستکردنى بەربەست لەبەردەم توندوتیژى کە ناوچەکە دەگێڕێتەوە بۆ بازنەى توندوتیژى.

ئەردۆغان لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئامادەیى تورکیاى دەربڕى پاڵپشتى هەوڵەکانى ئاگربەست لەگەڵ وڵاتانى دۆست لەسەرووى هەموویانەوە پاکستان، ئەوەش بۆ قووڵکردنەوەى ئاشتى و سەقامگیریی هەرێمییە.

شەوى (2026/4/8) لەسەر پێشنیارى پاکستان ئێران و ئەمەریکا رێککەوتن بۆ ئاگربەست بۆ ماوەى دوو هەفتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین