وەزیری وزەی توركیا: گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا لە سووریا دابین دەكەین
نوچەنێت:
هەینی (دووی ئایار/2025) ماڵپەڕی (المدن) بڵاوی كردەوە، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو تۆڕەكانی گازی نێوان سووریا و توركیا پێكەوە دەبستیەوە، ئەنقەرە گازی وێستگەكانی وزەی سووریا دابین دەكەین، ئەوەش بۆ دابینكردنی پێویستی سەرەكی گەلی سووریا و بەهێزكردنی ئاسایشی وزەیە لەو ناوچەیە.
وەزیری وزەی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەموو جۆرە هەماهەنگیەكی بونیادنەرانە لەگەڵ سووریا دەكەین، كە خزمەت بە سەقامگیری هەرێمی و پاڵپشتی دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی زیانپێكەوتووی كەرتی وزە بكات.
بەیرەقدار ئاماژە بەوەش دەكات ئەو هەوڵانە لەچوارچێوەیەكی فراوانتری جووڵەكانی توركیایە بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیژییە لە بواری وزە، كە واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ بولگاریا و نەیجەریش دەگرێتەوە، ئەوە جگە لە بەهێزكردنی هەماهەنگی لەگەڵ لیبیا لە بوارەكانی سامانی ژێر زەوی و ژێرخانی پیشەسازیی سامانە سرووشتییەكان.
ئەو كۆبوونەوە لە چوارچێوەی لوكتەی ئیستەنبۆڵ بوو، بۆ سەرچاوە سرووشتییەكان بوو، كە دوێنێ هەیە بەرێوەچوو، كە تێیدا وەزیرانی وزەی لیبیا و سۆماڵ و نەیجیر و جێگری وەزیری سامانە سرووشتییەكانی سعوودیە و جێگیری وەزیری دەرەوە و بارزگانی هەنگاریا بەشداری كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment