دۆناڵد ترەمپ دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دادەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە كەنداو بە رۆژنامە ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ لە سەردانی بۆ سعوودیە دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دادەنێت.

ئەمرۆ  شەممە (10/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە كەنداو بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ لە سعوودیەوە دانپێدانانی واشنتن بە دەوڵەتی فەڵەستینی رادەگەینێت، ئەو دەوڵەتەش بەبێ هەبوونی بزووتنەوەی حەماس دەبێت".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەگەر ئەگەر سەرۆكی ئەمەریكا دانپێدانانی بە دەوڵەتی فەڵەستین رگەیاند، ئەوە دەبێتە گرنگترین لێدوان لە گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی زیاتر دەچنە پاڵ رێككەوتنی ئیبراهیمی، سەرچاوەكەی كەنداو جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، رێككەوتنی ئابووریش لەو سەردانە واژۆ دەكرێت.

ئەحمەد ئیبراهیم دیپلۆماتكاری پێشووی كەنداو رایگەیاند، چاوەڕوان ناكەم ئەو بابەتە پەیوەندی بە فەڵەستینەوە هەبێت، هەریەك لە شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی، هیچ داوایەكی لەو جۆرەیان نەكردووە، كە ئوردن و میسر لە فەڵەستین نزیكترین، بۆیە گرنگە لە رووداوێكی لەو جۆرە ئامادەییان هەبێت.

ئیبراهیم لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، گرێبەستە گەورەكان لەو سەردانە بوونی دەبێت، لەوانەیە هاوشێوەی گرێبەستەكانی لوتكەی كەنداو بێت  و ئەمەریكا بێت لە (2017)، كە سعوودیە رایگەیاند، پەیوەندی ئابووریان (400) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، نابێت ئەوەش لەبیر بكەین كە وەبەرهێنانی ئیمارات لە ئەمەریكا زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلارە، لەوانەش سعوودیە تێپەڕاندنی ئەو بڕەی ئیمارات رابگەیێنێت.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەردانی سعوودیە بكات، ئەوەش یەكەم سەردانی دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرتووە، سەردانە لە رۆژانی (13 بۆ 16)ی ئەو مانگە سەردانی قەتەر و ئیمارات دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین