ترەمپ داوا دەکات سعوودیە و قەتەر و پاکستان لەگەڵ ئیسرائیل رێکبکەون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکى ئەمەریکا داوا سعوودیە و قەتەر و پاکستان لەگەڵ ئیسرائیل لەدواى گەیشتن بە کۆتاییهانى رێککەوتنى جەنگ لەگەڵ ئێران، دەبێت رێککەوتنى ئیبراهیمى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/5/25) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا لە لاپەڕەى خۆى لە "تروس سۆشیال" بڵاوى کردەوە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەم کاتێک ئێران رێککەوت لەگەڵم، ناچارن دەبێت رێککەوتنى ئیبراهیمى لەگەڵ ئیسرائیلیش واژۆ بکەن.

سەرۆکى ئەمەریکا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى لەگەڵ سەرکردەکانى سعوودیە و ئیمارات و قەتەر و پاکستان و تورکیا و میسر و بەحرێن گفتوگۆى لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

ترەمپ جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵەى ئەمەریکا خستۆتیە گەڕ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى ئاشتى، پێویستە بچنە پاڵ رێککەوتنى ئیبراهیمى.

سەبارەت بە دانوستاندنەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو دانوستاندنانە بەشێوەیەکى باش بەڕێوە دەچێت، هۆشداریشى دا، کە ئەگەر نەگەن بە رێککەوتن هێرشە سەربازییەکان دەست پێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین