وەزیری دەرەوەی تورکیا: هاوپەیمانی مەککە لەدژی ئێران نییە تورکیە

نوچەنێت

واژۆکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان سعوودیە، تورکیا و پاکستان نیگەرانی ئێران و ئیسرائیلی لێکەوتەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە دەڵێت، ڕێککەوتنی مەککە لەدژی ئێران نییە و چاوەڕێین میسر ببێتە هاوبەشێک لەو ڕێککەوتنە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/8/10) ماڵپەڕی (یەنی شەفەق) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ڕێککەتنی بەرگریی لە نێوان تورکیا و سعوودیە و پاکستان سەبارەت بە هاتنی وڵاتانی عەرەبی بۆناو هاوپەیمانییە نوێکەیان گوتی، "میسر هاوبەشێکی دێرین و هاوپەیمانی ئێمەیە، ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی رێککەتنەکەمان و تەنیا چەند کارێکی تەکنیکی ماوە بۆ بەشداریکردنی و هیچ ڕێگریەکیش لەبەردەم ئەم بەشداریکردنە نییە."

سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئێران بەرانبەر بەو هاوپەیمانییە نوێیە فیدان ئاماژەی بەوە کرد، "بەهیچ شێوەیەک هاوپەیمانی مەککە لەدژی ئێران نییە، ئەگەر هیچ دوژمنێک هێرش نەکاتە سەر ئەو سێ هاوبەشەی نێو ڕێککەتنەکە نابێتە ئامانجی ئێمە، ناکرێت وا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، چونکە بەر لە دەستپێکی هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران گفتوگۆکان سەبارەت بە هاوپەیمانی مەککە دەستی پێکردبوو."

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای واژۆکردنی هاوپەیمانی هەرسێ وڵات، ئێران راستەوخۆ نیگەرانی خۆی بۆ ڕێککەوتی بەرگریی بەفەرمی راگەیاند، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هاوپەیمانی مەککە ئاماژەیە بۆ نەمانی متمانە بە ئەمەریکا، ڕێککەوتنی بەرگریی هەرسێ وڵات نیشانەی گۆڕانکارییە لە تێروانینی وڵاتانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین