ئێران هێڵەکانى ئینتەرنێت بەڕووى هاووڵاتیان دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆمارى ئێران دواى زیاتر لە دوو مانگ هێلەکانى ئینتەرنێتى نێودەوڵەتى بڕیارى دا ئەو هێڵانە بەڕووى هاووڵاتیانى بکرێنەوە، وەزیرى گەیاندنیش زیانەکانى ئەو داخستنە ئاشکرا دەکات

دووشەممە (2026/5/25) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران بڕیارى دا هێڵەکانى ئینتەر بەڕووى هاووڵاتیان بکرێتەوە.

ئاژانسى فارسى ئێرانى بڵاوى کردەوە، سەرۆک کۆمارى ئێران رەزامەندى لەسەر بڕیارى کردنەوەى هێڵەکانى ئینتەرنێت داو، دواتر بڕیارەکەى رەوانەى وەزارەتى پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیاى زانیاریى کردووە، بۆ جێبەجێکردنى.

لەدواى هێرشەکانى (28)ى مانگى شوباتى ئەمساڵ، ئێران خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێتى بۆ ماوەى زیاتر لە دوو مانگ داخست، ستار هاشمى، وەزیرى پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیاى زانیاریى ئێران رایگەیاند، زیانەکانى پچڕانى هێڵەکانى ئینتەرنێت رۆژانە نزیکەى (34.5) ملیۆن دۆلار بووە.

لە ماوەى ئەو داخستنە دەسەڵاتدارانى ئێران لە رێگەى کارتى " SIM" بە شێوەیەکى سنووردار بۆ چینێکى دیاریکراو ئینتەرنێتى نێودەوڵەتى بەکارهاتووە، کە پێکهاتبوو، لە کارمەندانى نێردە بیانییەکان و دیپلۆماتکاران و سیاسییەکان و هەندێک رۆژنامەنووس و کەسایەتى تەکینکى و خەڵکى ناودار. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین