سوپای پاسداران: هێرشمان كردە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە بەحرێن
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (2026/6/3) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، سوپای پاسداران لە راگەێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا بە درۆن و مووشەك هێرشمان كردە سەر هێزەكانی ئەمەریكا، لە بەرانبەردا "سەنتكۆم" لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە، سوپای پاسداران هیچ بنكەیەكی ئەمەریكی لە بەحرێن و بنكەی ئاسمانی لەو ناوچەیە بە مووشەك و درۆن نەكردۆتە ئامانج، ئەوە دوورە لە راستییەوە، لە راستیشدا سەرجەم هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا شكستیان هێناوە.
لەبەشێكی دیكەی نووسینەكەی هێزەكانی ئەمەریكا هاتووە، هێزەكانمان لە حاڵەتی وشیاریی تەواودان و ئامادەن بۆ بەرگریكردن لەخۆیان لە هەر دەستدرێژییەكی ئێران،
لە بەرانبەردا سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەكات ئەو هێرشە هاوكاتە لەگەڵ هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر هێزەكانمان لە دوورگەی قەشم لە نزیك گەرووی هورمز.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن زەنگی ئاگاداركردنەوەی بۆ هاووڵاتیان لێداوە لەشوێنی ئارام ببمێنێت ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گشتییە.
پێشتر سوپای پاسداران هۆشداریی دابووە ئەمەریكا، كە هەر دەستدرێژیەك بكات، زیان بە بستێك خاكی وڵاتەكەمان و سەروەریی وڵاتمان بهێنێت، وەڵامی بەهێزیان دەدەینەوە و هەموو رێسا و سنوورە كارپێكراوەكان دەبڕێت، هەرگیز دەستوەستان نابین لەوەی سەرجەم بارەگا و بەرژەوەندی دەستدرێژكاران لەو ناوچەیە بكەینە خۆڵەمێش.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment