گرووپی ئۆزگور ئۆزەل بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەنجوومەنی حزبەکەیان لە پەرلەمان دا تورکیە

نوچەنێت

پەلەمانتارەکانی پارتى گەلى کۆماریى بەسەر دوو گرووپ دابەشبوونە، دوای رێگریکردن لە گرووپی سەرۆکى ئێستاى ئەو پارتە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبەکە ئەو گرووپە بڕیاریاندا دەستلەکاربکێشنەوە لە ئەنجوومەنی حیزبەکەیان لە پەرلەمان.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/6/11) ماڵپەڕی (habar7) بڵاوی کردەوە، تادێت گرژییەکانی ناوخۆی حیزبی جەهەپە لەنێوان کەمال کلیچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل زیاتر دەبێت، دوای بڕیاری دادگای باڵای ئەنقەرە و لەکارلادانی ئۆزەل و گەرانەوەی کلیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی گشتی جەهەپە، ئەمڕۆ کە بڕیار بوو کلیچدارئۆغڵو سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەو حیزبە بکات لە پەرلەمانی تورکیا ئەندامانی ئەنجوومەن کە پێهاتوون لە (57) ئەندام، (27) کەس لەو ئەندامانە کە پشتیوانی لە ئۆزگور ئۆزەل دەکەن دەستیان لە کارکێشایەوە.

کۆبوونەوەی ئەنجوونەی حیزبەکان لە پەرلەمان پێویستە لە (40) ئەندام کەمتر نەبێت، دوای ئەو بڕیارە بەمێشوەیە کلیچدارئۆغڵو نەیتوانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات. هاوکات لەسەر داوای ئەندام پەرلەمانانی جەهەپە دوای لەکارلادانی ئۆزەل و لەلایەن دادگای باڵای تورکیا کە کۆبوونەوەی کۆنگرەی بە پووچەک و نایاسایی هەژمار کرد، دەبێت لەماوەی (45) ڕۆژی دیکە دووبارە کۆنگرەی نائاسایی ببەسترێت و هەڵبژاردنی نوێ بۆ سەرۆکی حیزبەکە تیایدا ئەنجام بدرێت.

دوای ئەو پێشهاتە نوێیە، ئەکپارتی بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدات ئۆزگور ئۆزەل دووربخاتەوە لە جەهەپە، لەبەرامبەردا ئۆزەل و ئەو ئەندام پەرلەمانانەی پشتیوانی ئەو دەکەن دەڵێن ئەگەر لە هەوڵەکانمان دژی کلیچدارئۆغڵو سەرکەوتوو نەبووین پارتێکی نوێ بە پشتیوانی دەنگدەرانمان دادەمەزرێنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین