كۆمپانیایه‌ك هەڕەشە لە دەوڵەتێک دەکات تورکیە

نوچەنێت:

حكوومه‌تی لوبنان ده‌یان ملیۆن دۆلار قەرزارى کۆمپانییەکى توركییە‌، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌و كۆمپانیایه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی یه‌كجاری كاره‌كانی ده‌كات و لوبنان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی تر كردۆتەوە‌.

دوێنێ هه‌ینی رێكکه‌وتی(14)ی ئایار، ماڵپه‌ڕی (میدل ئیست عه‌ره‌بی) بڵاویكرده‌وه‌ كۆمپانیای كاره‌باورپیشی توركی  رایگه‌یاندووه‌، له‌ دوو وێستگه‌ی گشتیى کۆمپانیاکەى پێدانی كاره‌بای به‌ حكوومه‌تی لوبنان ڕاگرتووە. 

بەپێى لێدوانى بەرپرسانى ئەو کۆمپانیایە، هۆكاری پێنەدانى کارەبا بەو وڵاتە، بە هۆى دواكه‌وتنی شایسته‌ داراییه‌كانى حکوومەتى لوبنانە بەو کۆمپانیایە‌، ئەو بڕیارەش دوای چەندین هه‌ڕه‌شەى‌ یاسایى هاتووە له‌ دوو وێستگه‌ى‌ کارەباى لوبنان.

بڕى ئەو کارەیەى کۆمپانیا تورکییەکە بەرهەمدەهێنێ (370) مێگاواته‌، كه‌ ده‌كاته‌ كاره‌بای چواره یەكی ئه‌و وڵاته‌. 
هەروەها بە پێى زانیارییەکانى (میدل ئیست عه‌ره‌بی)،  كۆمپانیایه‌كه‌ به‌ حكوومه‌تی لوبنانی راگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر ئەو کێشەیە  چاره‌سەر نەکات، ناچار ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر كاره‌باى لوبنان ببڕێت. 

په‌رله‌مانتارێكی لوبنانی دەشڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕیاری ڕاگرتنی كاره‌با بدات، وڵات نقومی تاریكی ده‌بێت. 
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی (جه‌دید) هه‌واڵی تێوه‌گلانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵی گرێبه‌ستێکى كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌، داواكارێكی گشتیى لبنانیش هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی دوو گک‌شتی و سزادانی ئه‌و كۆپانیایه‌ی كردوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین