لیژنەی دارایی په‌رله‌مان: پێشبینی دەکرێت لەم  مانگەدا بەغدا پشکی هەرێم رەوانە بکات کوردستان- عێراق

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچەنێت

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت" و روونیشى ده‌كاته‌وه‌ دواكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ لایه‌نى ته‌كنیكى هه‌یه‌. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیشى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بودجه‌ ره‌وانه‌ بكرێت ئه‌وا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى هه‌ر مانگێك له‌نێو فه‌رمانبه‌ران قسه‌ى جیاواز له‌سه‌ر رێژه‌ى لێبڕینى مووچه‌ ده‌كرێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه‌ نافه‌رمییانه‌ى كه‌ "نوچه‌نێت" به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م مانگه‌ رێژه‌ى لێبڕینى ئه‌م مانگه‌ 10% ده‌بێت، به‌گوێره‌ى هه‌ندێك زانیاری تریش له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو رێژه‌ى لێبڕینه‌كه‌ دیارى ده‌كرێت.

بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانیارییانه‌ نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به‌ محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و ئه‌ویش وێراى ئاماژه‌دان به‌ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گوتى، "ئه‌گه‌ر پاره‌ى به‌غدا بێت لێبڕین نامێنێت".

ئەمرۆ یەکشەمە ١٦ی ئایار، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات ئاسایە، بەڵام سەبارەت بە لێبرینی مووچە چاوەرێی ئەو بەرە پارەیە دەکرێت کە لە بەغدا دێت ئەگەر ئەو پشکەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە بنێردرێت ئەوا لێبرینی مووچە نامێنێت و فەرمانبەران مووچەی خۆیان به‌ته‌واوى وەردەگرن. بەڵام تاکو ئەوکاتەی کە بودجە دێت بەگوێرەی داهاتی کوردستان مووچە دابەشدەکرێت هەروەکو دەزانرێت بەگوێرەی داهاتەکە لێبرین بەردەوام دەبێت"

سەبارەت بە دواکەوتنی پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجەى عێراق، محەمەد سەعدەین گووتی، " داواکەوتنی ناردنی بودجەى هه‌رێم رەنگە هەندێك هۆکاری تەکنیکی لە دوا بێت، بەڵام ئێمە پێشبینی دەکەین و چاوەرێ دەکەین لەم مانگەدا بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین