جه‌مال كۆچه‌ر: 200 ملیار دیناره‌كه‌ به‌ لۆژیكى سیاسى ره‌وانه‌ ده‌كرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ نوچەنێت دەڵێت، "رێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان بەپێی لۆژیکی سیاسیە نەوەک یاسایی، ناشزانرێت لەسەر چ بنەمایەک کراوە".

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم باسی لەوە کرد کە دیار نییە ئەو 200 ملیارەی رەوانەی هەرێم دەکرێت بەردەوام دەبێت یاخود نا. هاوکات وەزیری پلاندانانیش له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە شاندێکی هەرێم بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە داراییەکان سەردانی بەغدا دەکاتەوە. ئەمەش نیگەرانیەکی دروستکرد.

لەسەر ئەو دوو لێدوانە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوول، جەمال کۆچەر بۆ نوچەنێت گووتی، "ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەپێی لۆژیکی سیاسیە واتا یاسایی نییە. واتا ئەمە بەگوێرەی بودجە نییە، بەگوێرەی رێکكەوتنێکی سیاسیە. ئەگەر بودجە بوایه‌ دەبوایە پارەکە دیاریكراو نەبوایه‌، واتا هەموو کات 200 ملیار نەبوایه‌ مانگ بۆ مانگ جیاوازی لەو برە پارەیە هەبوایه‌. چونکە لە بودجە بابەتی نەوت بە نرخی سۆمۆ دیاری کراوە کە هەرێمیش رازی بووە. ئەگەر سەیری نرخی سۆمۆ بکەین رۆژانە نرخەکەی دەگۆڕێت ئەوەش مانای وایە داهاتی مانگانە دەبێت جیاواز بێت، بەڵام ئەوە یەکلاکەرەوەیە هەر 200 ملیارە ئەوەش مانای وایە بەپێی لۆژیكى سیاسی رێککەوتوون ئەو رێکكەوتنەش لەسەر چ بنەمایەک دروست بوو تاکو ئێستا نازانرێت بە پێ کات ئاشکرا دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین