ئه‌و تیرۆریسته‌ى داعش گیرا كه‌ به‌رپرسى رفاندنى كچانى ئێزدى بوو کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سنوورى سووریا دوو تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسى رفاندن و به‌ كه‌نیزه‌كردنى كچانى ئێزدى بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى ئایار شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، هۆبه‌ى هه‌واڵگرى سه‌ربازى دوو تیرۆریستى گرتووه‌ كاتێك ویستوویانه‌ له‌ سنوورى سووریاوه‌ به‌ره‌و رۆژئاواى مووسڵ بچن.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى روونى كردووه‌ته‌وه‌، زانیارى هه‌واڵگرى ورد له‌سه‌ر جووڵه‌ى تیرۆریسته‌كان هه‌بووه‌، بۆیه‌ توانراوه‌ له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت دوو تیرۆریست بگیرێن كه‌ هه‌ردووكیان به‌رپرسیارێتیان له‌ناو رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌بووه‌.

گرتنى ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ له‌ ناوچه‌ى ره‌بیعه‌ بووه‌، یه‌كێكیان به‌رپرسى ته‌قینه‌وه‌كان بووه‌، ئه‌ویتریشیان به‌رپرسیارێتى له‌ گرتن و رفاندنى كچانى ئێزى هه‌بووه‌.

پێشتر نوچه‌نێت له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ریم خان سه‌رۆكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ وتارێكى دا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاشكراى كرد بوو، هه‌زار و 444 تیرۆریست به‌شدارییان له‌ تاوانى رفاندن و جینۆسایدكردنى ئێزدییه‌كان كردووه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین