ئەمەریكا مەرجەكانی رادەستی حكومەتی نوێی سووریا دەكات
نوچە نێت
هەینی (18/نیسان/2025) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەی مانگی رابردوو لە برۆكسل دوو بەرپرسی ئەمەریكی لیستی داواكاریی وڵاتەكەیان رادەستی ئەسعەد شەیبانی كردووە، كە هەشت هەنگاوی بونیادنانی متمانەی لەخۆی گرتووە، كە پێویستە حكومەتی سووریا بۆ سووكردنی سزاكانی سەری بیانگرێتەبەر.
رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو لیستەی رادەستی حكومەتی سووریا كراوە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا دژ بە هەر كەسێك لەخۆ دەگرێت كە ئەمەریكا بە هەڕەشەر بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت.
لە خاڵێكی دیكەی لیستەدەكەدا ئەمەریكا داوای كردووە، حكومەتی سووریا بە فەرمی راگەیێنێت هەموو چالاكییەك گرووپ و چالاكییە سیاسیەكانی فەڵەستینی قەدەغە بكات، ئەو ئەندامانەشی مەترسین لەسەر ئیسرائیل دووریان بخاتەوە.
ئەمەریكا داواشی كردووە پێویستە دیمەشق بە فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ چالاكییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا رابگەیێنێت، كە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە لەو وڵاتە.
سەرەڕای ئەو داواكاریانە بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا بە واشنتن پۆستی راگەیاندووە، تاوەكوو ئێستا زۆر بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ سووریا دەكەین، تاوەكوو ئەو كاتەی ئەحمەد شەرع ئەە پشتڕاست دەكاتەوە كە هیچ چەكدارێكی بیانی و پاشماوەكانی قاعیدە لە حكومەتەكەی نییە و توانای یەخستنی كەمینە جۆراجۆرەكانی لە سووریا هەیە.
ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئامانجی ئێمە رزگاركردنی سووریا نییە لەپێناو گەلی سووری، بەڵام ئامانجمان گرەنتی نەگەڕانەوەی ئێران و داغشە، ئەوەش بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی گەلی ئەمەریكایە لەو ناوچەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment