کۆمپانیاییەکانی سۆکار و رۆسنەفت بۆ هەناردەکردنی  وزە ڕێککەوتن ئابووری جیهان

نوچەنێت

میدیاییەکانی ڕووسیا هەواڵی ڕێککەوتنی کۆمپانیاییەکانی سۆکاری ئازەربایجان و رۆسنەفتی ڕووسیان بڵاوکردەوە. ئامانج لەم ڕێککەوتنە هەناردەکردنی وزەیە بۆ وڵاتانی باڵتیک و ئۆکرانیا و پۆڵەندا، وتەبێژی کۆمپانیای سۆکار “ئیبراهیم ئەحمەدۆڤ” هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

ئەم ڕێککەوتنەی نێوان دوو کۆمپانیای سەرەکی رووسیا و ئازەربایجان لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییە سیاسی ودیپلۆماسییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە تەنگژەی بەردەوامدایە، بەڵام رێژەی ٪80 وزەی وڵاتی رووسیا (گازی سروشتی) لە رێگای سنوورەکانی وڵاتی ئۆکرانیا هەناردەی بازارەکانی ئەورووپا دەکرێت.

هەروەها لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021، ڕووسیا هەناردەکردنی وزەی لە رێگای سنوورەکانی ئۆکرانیا وەستاند، بە بیانووی پێنەدانی شایستەی دارایی گازی وڵاتی ڕووسیا لە لایان ئۆکڕانیاوە.

هەریەکە لە کۆمپانیاییەکانی سۆکار ورۆسنەفت بە یەکێک لە کۆمپانیاییە زەبەلاحەکانی ئازەربایجان و ڕووسیا دادەنرێن، یەکەمیان خاوەن چەندین پاڵاوگەی وزەیە لە وڵاتانی ئازەربایجان، تورکیا، جۆرجیا، ڕۆمانیا و سویسرا، هەروەها سەبارەت بە رۆسنەفت، گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیایە.


 


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین