نێچیرڤان بارزانی: هیچ سوودێكمان له‌ په‌رته‌وازه‌یی نەبینیووه‌

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسى یەکڕیزى و دەستوور لە زانکۆى کوردستان گوتى، ده‌ستوور ته‌نیا بۆ یەک حیزب و نه‌ته‌وه‌ یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌ستوور ببێته‌ بنه‌مایه‌ك كه‌ هه‌موو ره‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌كسانی له‌خۆ بگرێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌ستووره‌ ببێته‌ نموونه‌یه‌كی دڵنیایی بۆ هه‌موو لایه‌ك.

ئەمڕۆ دواى نێوەڕۆى چوارشەممە (19)ى ئایارى (2021)، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسى یەکڕیزى و دەستوور، لە پانێلێکدا ئاماژەى بەوەکرد کە، ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ به‌رده‌وام شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، دروشمی پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و ده‌بێت دڵنیایی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ش به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوورێكه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ مافی هه‌موو پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت.

هەروەها نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، ئێمه‌ وه‌ك حیزب سیاسییەکان جیاوازیمان هه‌یه‌، به‌ڵام پێناسه‌یه‌كمان ده‌وێت كه‌ هه‌موو پێكهاته‌یه‌ك له‌ژێر چه‌تره‌كه‌یدا كۆ بكاته‌وه‌ و كه‌س نه‌ڵێت ئه‌مه‌ پارتییه‌ یان یه‌كێتییه‌ یان پێكهاته‌یه‌كی ئاینییه‌، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت.

لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتیى عێراق، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەختى لەوە کردەوە کە تا ئێستا بەغدا مافەکانى کورستانى نەداوە، وە تا ئێستا خەڵکى هەرێمى کوردستان هەست بە دڵنیایی ناکەن، دەشڵێت، تا ئێستا به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵه‌ ده‌ستووریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پشتیوانی و تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه‌ له‌ سەر بێ مووچه‌یی،  هه‌رێم نه‌یده‌توانی به‌مشێوه‌ى ئێستا‌ خۆڕاگر بێت و به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كان بگرێت.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، داواى لە هەموو لایەنە کرد کە بەشدارن لە حکوومەت هەست بە بەرپرسیارێتى بکەن. گووتیشى، ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنین و ده‌ستوورێك دابڕێژین، كه‌ ره‌زامه‌ندی و ته‌وافوقی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت.

لە کۆتایى وتارەکەییدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، قۆناغى داهاتووى بە هەستیار ناوبرد و دەشڵێت، پیوێستە لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌ هه‌موو به‌ یه‌كده‌نگی تێیدا به‌شدار بین، تا ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنین و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین