توركيا فرۆكەى ئەمەريكى بە فڕۆكەى رووسى دەگۆڕێتەوە هەواڵ

نوچەنێت:

دواى کڕینى سيستەمى بەرگرى (ئێس٤٠٠)ى رووسى لەلایەن تورکیاوە، واشنتن بەڕەسمى ئەنقەڕەى لەپرۆژەى هاوبەشى بەرهەمێنانى فرۆكەى جەنگى (ئێف٣٥) دوورخستەوە، لەبەرامبەردا توركياش رەتيكردەوە دەستبەردانى سيستەمى بەرگرى (ئێس٤٠٠)ى رووسى بێت، ئاشكرايدەكات ئەگەرى ئەوە هەيە فرۆكەى جەنگى(ئێف٣٥) ئەمريكى بگۆڕێت بەفرۆكەى جەنگى رووسى.

ئەمرۆ پێنج شەمە(٢٠)ى ئايارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) راپۆرتێكى دەربارەى ناكۆكيەكانى توركيا و ويلاتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا سەبارەت بە سيستەمى بەرگرى رووسى (ئێس٤٠٠) و كڕينى فرۆكەى (ئێف٣٥) بڵاوكردەوە لە لايەن توركياوە.

بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، مسعوود كاسين راوێژكارى كاروبارى دەرەوەى توركيا، دوێنێ چوارشەمە لە لێدوانێكيدا رايگەياندووە،"واشنتن، ئەنقەڕە ناچار دەكات پەيوەندييە سەربازييەكانى لەگەڵ رووسيا قووڵ بكاتەوە"، هەروەها راشيگەياندوە، "توركيا پێويستى بە دووسەد فڕۆكەى جەنگيە، ئەو واقيعە خراوەتە سەر مێزى گفتوگۆ، بەڵام ئەمەریکا نايەوێت فڕۆكەى (ئێف٣٥)مان پێ بفرۆشێت".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسەى توركيا  هاتووە، " توركيا نايەوێت فرۆكەى رووسى بكڕێت، بەڵام ئەگەر ويلايەتە يەكگرتووەكان ئەو فڕۆكانەمان پێ نەدات، دەكرێت فڕۆكەى شەركەر لە رووسيا بكڕين".

چاوەڕوان دەكرێت رەجەب تەيب ئەرۆدغانى سەرۆك كۆمارى توركيا و جۆبايدنى سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى لە پەراوێزى كۆبوونەوەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆ لە مانگى حوزەيرانى داهاتوو، گفتوگۆ دەربارەى ئەو دۆسیە هەستيارە بكەن، كە ديارترين پرسى ناكۆكى نێوان توركيا و ئەمريكايە، توركيا جارێكى تر ئامادەيى خۆى دەربڕى بۆ كڕينى سيستەمى بەرگرى(پاتريۆتى) ئەمەريكى، ئەگەر واشنتن سازش بكات لە نرخەكەى و بەشداريكردنى توركيا لە بەرهەمهێنانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین