بەرزبوونەوەی ٥٠٪ی نرخی جلوبەرگ لە ئێران ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

مەجید ئێفتخاری، ئەندامی لیژنەی سەندیکای بەرهەمهێنەران و فرۆشیارانی جلوبەرگ لە ئێران، ڕایگەیاند نرخی جلوبەرگ لەو وڵاتە، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو ٥٠٪ بەرز بووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، ئێفتخاری لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بەرهەمهێنەران و فرۆشیارانی جلوبەرگ زیاتر لە پیشەکانی تر بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیانیان بەرکەوتووە، گوتی، "هەموو کەرەنتینەکان کەوتنە ڕۆژانی سەرەتای وەرزەکان، بۆیە ڕێژەی فرۆشتنی جلوبەرگ کەم بووەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە جلوبەرگ بەرهەمێکی وەرزییە و ئەگەر لە کاتی گونجاوی خۆیدا نەخرێتە بازاڕ نرخەکەیان کەم دەبێتەوە.

ئێفتخاری گوتیشی، "نرخی کەرەسە سەرەتاییەکانی جلوبەرگ لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار، دوو هێندە بەرز بووەتەوە، بۆیە نرخی جلوبەرگیش نزیکەی ٥٠٪ بەرز بووەتەوە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین