توركیا ملیۆنان گەشتیار لە دەست دەدات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

بە بەراورد بە ئامارەكانى ساڵى (٢٠١٩) پێش پەتاى كۆڕۆنا ڕێژەى گەشتیارى وڵاتان بۆ توركیا بە شێوەیەكى به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و بووه‌ته‌ هۆى لەدەستدانى داهاتێكى زۆر له‌م وڵاته‌دا.

رۆژى (٢٤)ى ئایار (٢٠٢١) ماڵپەڕى كەناڵى(حوڕە)ى ئەمریكى بڵاویكردەوە، ژمارەى گەشتیارانى بیانى بۆ توركیا لە مانگى نیسانى ئەمساڵ(٧٩٠) هەزار و (٦٨٧) گەشتیار بووه‌، ئەو ژمارەیە بەراورد بەهەمان ماوەى(٢٠١٩) دەكاتە چاره‌گى ژمارەى گەشتیاران.

به‌گوێره‌ى ئه‌م به‌راورده‌ش بێت ئه‌وا رێژه‌ى گەشتیاران بۆ توركیا لە ١٢% دابەزیوە.

بەر لە پەتاى كۆڕۆنا شەش ملیۆن گەشتیارى لە وڵاتانى تر روویان لە توركیا دەكرد، لەو ژمارەیە  دوو ملیۆن  و 100 هه‌زار  گەشتیارى رووسى بوون.

بەریتانیا بە سێیەم وڵات دادەنرێت، كە گەشتیارانى روو لە توركیا دەكەن، بەڵام بەهۆى پەتاى كۆڕۆناوە توركیاى خستە لیستى سوورى گەشتكردن.

پێشتر وەزیرى گەشتیارى توركیا بە رۆیتەرزى راگەیاندبوو پێشبینى ده‌كرێت ئەمساڵ٣٠ ملیۆن گەشتیار روو لە توركیا دەكەن، ئه‌گه‌رهاتوو ئاستى تووشبوونى كۆرۆنا دابه‌زێ. ئەو ژمارەیەش دوو هێنده‌ی ژمارەى ساڵانى پێشووە.

به‌ڵام به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بەگوێرەى ئامارەكان ژمارەى گەشتیاران لە توركیا لە چاره‌گى یه‌كه‌م "سێ مانگ" سەرەتاى ئەمساڵ بۆ ٥٤% دابەزیوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین