توركیا دەیەوێت ئەزموونى لیبیا لەگەڵ كەرتى غەززە دووبارە بكاتەوە
نوچه‌نێت
توركیا لە هەوڵدایە هاوشێوەى لیبیا رێككەوتنى ئاوى لەگەڵ كەرتى غەززە واژۆ بكات، سەرۆكى مەكتەبى سیاسى حەماسیش رایدەگەینێت" ئەگەرى دیاریكردنى سنوورە ئاوییەكانى نێوان توركیا هەیە"
دوێنێ دووشەممە (٢٤)ى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاژانسى هەواڵى توركیا) بڵاوى كردەوە، ئیسماعیل هەنیە سەرۆكى مەكتەبى سیاسى حەماس لە دیدارێكى له‌گه‌ڵ كەناڵى "خبر تورك" رایگەیاندووه، "ئەو سنوورە هاوبەشە بەرژەوەندى هەردوو لاى تێدایە، بۆیە گفتوگۆى دوو لایەنە سەبارەت بە دیاریكردنى سنوورە ئاوییەكان ئەنجامى ئەرێنى دەبێت" لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى هه‌نیه ده‌ڵێ، "باشترە بە بەشدارى وڵاتانى ناوچەكە بوارى گفتوگۆ سەبارەت بەو پرسە بكرێتەوە، لەو بوارە پێویست بە بوونى پەیوەندییەكى بەهێزى توركیا و میسڕ دەكات، ئێمە پاڵپشتى هەر لێكنزیكبوونەوەیەكى توركیا و میسر دەكەین"
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جه‌لیل حه‌رشاوى لێكۆڵه‌ر له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه و گومان له‌و هه‌نگاوه‌ى توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ، "توركیا دەیەوێت هاوشێوەى لیبیا رێككەوتنى ئاوى لەگەڵ كەرتى غەززە واژۆ بكات" به‌ڵام به تێگه‌یشتنى ئه‌و لێكۆڵه‌ره توركیا رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بێته‌وه چونكه حكومه‌تى ویفاقى لیبیا كه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ كردووه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانپێنراو بوو، به‌ڵام حه‌ماس ئه‌م پێگه‌یه‌ى نییه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment