ئهمریكا و ئێران لێدوانى جیاواز لهسهر گفتوگۆى رێككهوتنى ئهتۆمى دهدهن
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، ئەنتۆنی بلینکن لەو دیمانەیەدا گوتویەتی ئەگەر ئەو بانگەشەیەی ڕۆحانی دروست بێت، بابەتێکی نوێیە و بۆ من هەواڵە.
بلینکن گوتی، "بە بڕوای من ئێمە ڕوونمان کردووەتەوە کە هەر لایەنێک پێویستە چ هەنگاوێک بنێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە زیندوو بکرێتەوە، بەڵام ئەو پرسیارە هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە کە ئایا ئێران بە ڕاستی ئامادەیە هەنگاوێ لەو ئاراستەیەدا بنێت یان نا. ئەوە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە".
لەو دیمانەیەدا کە دوێنێ چوارشەممە ٢٦ی ئایار بڵاو بووەتەوە، بلینکن هەروەها دەربارەی بەرهەڵەستی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی گوتی، "ئەمریکا و ئیسرائیل بە تەواوەتی هاودەنگن کە ئێران هەرگیز نابێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، بەڵام جیاوازی ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتن بەو ئامانجەیە و ئەوەش بابەتێکی شاراوە نییە".
بلینکن گوتی لە ڕوانگەی ئەمریکاوە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێک ئەو ئامانجە دەپێکێ کە بڕیار بوو بیپێکێ، ئامانجەکەش بریتی بوو لە داخستنی هەموو ڕێگاکان بە ڕووی ئێراندا بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی لە ماوەیەکی کورتدا.
بلینکن لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا گوتی، "ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە لە بوارەکانی تر کە ئێران ئەکتەرێکی ئێجگار مەترسیدارە بۆ ئێمە و ئیسرائیل، دەستێوەردان بکات، وەک ئەو چالاکیانەی ئێران کە دەبنە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە، بڵاوکردنەوەی چەک، پشتیوانیکردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هتد.
ئیسرائیل دەڵێت دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هەڕەشەیەکە لەسەر تەلئەبیب بەڵام ئێران دەڵێت هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نادات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment