واشنتن پۆست: دوژمنانى داعش ئابڵۆقه‌ى به‌غدا ده‌ده‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ دواى چه‌ند ساڵێك له‌ ده‌ركردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ چه‌ندان شارى عێراق، به‌غدا جارێكى تر ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و ئابڵۆقه‌ ده‌درێت. وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م جاره‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر دژى داعش جه‌نگاون كه‌چى ئێستا هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌ده‌ن.

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى ئایار پوخته‌ى وتارێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ته‌لحه‌ عه‌بدولره‌زاق نووسه‌رو توێژه‌رى عێراقى نووسراوه‌.

له‌سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان ساڵ دواى ده‌ركردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ شاره‌كانى عێراق، جارێكى تر به‌غدا ئابڵۆقه‌ ده‌درێت ئابڵۆقه‌دانه‌كه‌یش ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ى ناوه‌نده‌ دیپلۆماسى و حكومییه‌كانى تێدایه‌ "ناوچه‌ى سه‌وز".

ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ رووداوى رۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌ كه‌ له‌به‌ر گرتنى قاسم موسلیح سه‌ركرده‌ى لیواى تفووفى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، چه‌ندان  هێزى حه‌شد روویان له‌و ناوچه‌یه‌ كرد و كه‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌وڵه‌تى عێراق.

له‌ بابه‌ته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست هاتووه‌، جارێكى تر ده‌ركه‌وت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌سه‌ڵاتى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و میلیشیایه‌ نییه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ژێر فشارى ئه‌وان دایه‌. ده‌وڵه‌تى عێراقیش بارمته‌ى ئه‌و هێزانه‌یه‌ و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ دایه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین