نرخى ده‌یان پێداویستى رۆژانه‌ له‌ ئێران 100% به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی پیشەسازیی، کانگە و بازرگانی ئێران وێرای دانپێدانان بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان ڕایگەیاند ٢٧ کاڵا لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ١٠٠% گران بوونەتەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" بە گێڕانەوە لە وەزارەتی پیشەسازیی و بازرگانی ئێران بڵاوی کردەوە، له‌ناو ٩٧ کاڵادا کە گۆڕانی نرخەکانیان لە ئازاری ٢٠٢٠ وە  تا ئازاری ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە، نرخی ٢٧ کاڵا زیاتر لە ١٠٠ % بەرز بووەتەوە و نرخەکانیان دوو تا نزیکەی چوار هێندە بووەتەوە. 
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، گۆشتە وشکەی هاوردەکراو زیاتر لە هەموو کاڵاکان گران بووەتەوە و نرخەکەی لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا ٣٧٠.١٪ بەرز بووەتەوە و ٣.٧ هێندە گران بووەتەوە. لە پاڵ ئەوەشدا دەبێ ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی جۆی هاوردەکراو و جۆی ناوخۆیی بکرێ کە بە ڕێژەی ١٠٧.٨٪ و ١٦٣٪ و گەنمەشامی هاوردەکراو و ناوخۆیی کە بە ڕێژەی ١٢٢.٨٪ و ١٣٠.٣٪ نرخیان بەرز بووەتەوە. 
کاڵاکانی تر کە نرخەکانیان لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا زیاتر لە دوو هێندە بوونەتەوە، بریتین لە هەندێ لە میوەکان، دانەوێڵە، برنج و ڕۆن، بە جۆرێک کە لە ئازاری ٢٠٢٠دا نرخی پرتەقاڵ ١٣٦.٤٪، نرخی مۆز ١٩١.٥٪، نرخی دانەوێڵە و لەوانە نۆک ١١٥.٥٪، لەتەنۆک ١١٤.١٪ و نیسک ١٢٧.٢٪ بەرز بووەتەوە. هەروەها نرخی برنجی پاکستانی ١١٣.٦٪، هیندی ١١١.١٪ و تایلەند ١٨٥.٤٪ بەرز بووەتەوە. 
نرخی هەندێ لە جۆرەکانی ئاسن، پڵێت، وایەر و لاستیک لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا لە نێوان ١٠٠ تا ١٥٠ لە سەد زیادی کردووە. 
لە ناو ٤١ کاڵای تریشدا لە نێوان ٥٠ تا ١٠٠ لە سەد نرخەکان بەرز بوونەتەوە، وەک گرنگترینیان دەکرێ ئاماژە بە فاسۆلیا و لۆبیای سوور بکرێ کە ٩٩.٣٪ و ٩١.٦٪، سێو ٨٧.٤٪، گۆشتی مریشک و هێلکە و جووجەڵەی یەکڕۆژە کە بە ڕێژەی ٨٧٪، ٨٣٪ و ٨٠.٩٪ گران بوونەتەوە. 
جۆرە جیاوازەکانی ئاسن، لاستیک، چیمەنتۆ، گەچی سپی، سەلاجە و فرێزەر و ئامێری جلشۆری بەرهەمی ناوخۆ، کاغەزی ڕۆژنامە و تێنووس لە نموونەی کاڵاکانی ترن کە نرخەکانیان زیاتر لە ٥٠٪ بەرز بووەتەوە. 
هەر لەو پەیوەندییەدا ئێحسان خاندوزی، نوێنەری پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایار، لە پەیامێکدا لە ئەکاونەنتی تویتەری تایبەت بە خۆی نووسی: "لەم دواییانەدا دوای ٧٥ ساڵ گەورەترین ڕێژەی گرانی تۆمار کراوە". 
خاندۆزی گوتی ئێران تەنیا لە ساڵانی شەڕی دووەمی جیهانیدا کە "داگیر" کرابوو ڕێژەی گرانیی گەیشتبووە سەرووی ٥٠٪.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین