بایدن بەڵێن دەدات ڕووبەڕوو هۆشداری بداتە پوتین سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جۆ بایدن بەڵێن دەدات لە کۆبوونەوە ڕووبەڕووەکەیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین پێی بڵێت کە ئەمریکا دەستەوسان نابێت لە ئاست پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

یەکشەممە ٣٠ی ئایار، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا بەڵێنیدا کە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ئاگاداربکاتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگە بە ڕووسیا نادات مافی مرۆڤ پێشێل بکات و وتی لە کوبوونەوە ڕووبەڕووەکەم لە ١٦ی حوزەیران ئەوەی پێ دەڵێم.

بەڵێنەکەی بایدن لە چوارچێوەی وتارێکیدا بوو لە بۆنەی فەرمیی تایبەت بە سەربازانی گیانبەختکردووی ئەمریکا و تێیدا وتی "دوای دوو هەفتە دیدارم دەبێت لەگەڵ سەرۆک پوتین لە جنێڤ، بە ڕوون و ئاشکرا پێی دەڵێم کە ئێمە دەستەوسان نابین لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەوان".

کۆشکی سپی و کرملین  ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی ١٦ی حوزەیران وادەی دیداری هەردوو سەرۆک جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتینە و وەک لە بەیاننامەی کۆشکی سپیدا هاتووە "هەردوو سەرۆک تەواوی پرسە گرنگەکان گەنگەشە دەکەن، هەوڵیش دەدەن سەقامگیری بگێڕنەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا".

 

سه‌رچاوه‌: مۆنتى كارلۆ
 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین