بلومبێرگ: ئێران لە ڕێگای هێڵی گۆڕە- جاسکەوە دەستی کرد بە گواستنەوەی نەوتی خاو ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

ئێران بە تێشاندنی نەوتی خاو بۆ ناو بۆڕی گواستنەوەی نەوتی بەندەری جاسک، دەستی کرد بە کەڵکوەرگرتن لەو بۆڕییە نەوتییە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ" بڵاوی کردەوە: کۆمپانیای نەوتی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لەو بۆڕییە نەوتییە، دەتوانێ بە دەوردانەوەی گەرووی هورمۆز نەوتی خۆی لە کەنارەکانی دەریای عەمان ڕادەستی نەوتهەڵگرەکان بکات.

ئەو بۆرییە هەزار کیلۆمەترییە، نەوت لە گورە لە ڕۆژائاوای پارێزگای بوشەهرەوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جاسک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هۆرمۆزگان.

جگە لەو هێڵە نەوتییە، چەند ترومپخانە، ٢٠ کۆگای نەوتی خاو و دامەزراوەی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتیش بەشێک بووە لەو پرۆژە بەڵام دیار نییە ئایا هەموو ئەو بەشانە ئامادە کراون یان نا.

ئێران بە کەڵکوەرگرتن لەو بۆڕییە نەوتییە تێچووی هەناردەکردنی نەوت کەم دەکاتەوە و ئەگەر لە ڕووی ئاسایشەوە کێشەیەک لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمۆز بۆ هەناردەکردنی نەوت بێتە ئاراوە، دەتوانێ لە هەناردەکردنی نەوتی خۆی بەردەوام بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین